نیشانە و هۆکارەکانی هەوکردنی پووک کامانەن ؟
2025-09-27
311 جار خوێنراوەتەوە
هەوکردنی پووک یەکێکە لە حاڵەتە باوەکان، کاتێک ڕوودەدات کە بەکتریا بە درێژای پووک لەسەر ددانەکە کۆدەبێتەوە، بە گوێرەی ئامارێکی پێگەی Healthdirect ی ئوستوڕاڵی لە هەر 5 کەسێک یەکێکیان دووچاری ئەم حاڵەتە دەبنەوە.
نیشانەکانی هەوکردنی پووک بە شێوەی ئازار، سوربوونەوە، هەڵئاوسان و خوێنبەربوونی پووک دەردەکەوێت.
هۆکاری سەرەکی ئەم هەوکردنە پاک ڕانەگرتنی ددانەکان و پاکو خاوێنی ناوپۆشی دەمە، بە جۆرێک کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر ددان و پووک و ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە پووکەکە، هەندێک جار کار دەگاتە ئەوەی پێویستی بە سەردانی پزیشکی ددان بکات بۆ لابردنی هەوکردنەکە.
شوشتنی ددانەکان ڕۆژانە دوو جار بە فڵچەی تایبەتمەندی نەرم و هەویری ددانی فلۆراید، هەروەها بەکارهێنانی پەتی پاککردنەوەی ددان بە لایەنی کەمەوە دوو جار یەکێکە لە ڕێنماییە گرنگەکان بۆ خۆپاراستن لە هەوکردنی پووک.
|