‌چ کاتێک سەرئێشەی منداڵ مەترسیدارە؟

2025-09-21  338 جار خوێنراوەتەوە

منداڵان بە ڕێژەیەکی کەم دووچاری سەرئێشە دەبنەوە، هەربۆیە هەر کاتێک منداڵ تووشی سەرئێشە بوو پێویستە دایکان باوکان ئاگاداربن و نیشانە مەترسیدارەکانی کاتی سەرئێشە بزانن تاوەکو بە زووی فریای منداڵەکەیان بکەون.

د. خەڵات محمد پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و و تازە لەدایکبووان و گەشە باسی ئەو کاتانە دەکات کە سەرئێشەی منداڵ پێویستی بە پشکنین و بەدواداچوونە کە بریتین لە : 

1- تا و ڕشانەوەی لەگەڵ بێت.

2- توند و بەردەوام کە بە ئازار شکێن باش نەبێت. 

3- ببێتە هۆی تێکچونی خەو و هەڵسان لە خەو.

4- سەرئێشەی بەیانیان یان زیادبوونی لە کاتی پاڵکەوتن.

5- هاوسەنگی تێکبچێت یان کار بکاتە سەر ڕۆیشتن و قسەکردن و بینینی.

6- گەشکە یان گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و کەسایەتی منداڵەکە.

7- سەرئێشەی لەناکاو و زۆر توند. 

8- سەرئێشە دوای زەبر و بەربونەوە.

9- دابەزینی کێشی لەگەڵ بێت.

10- هەر کات بوە هۆی دودڵی دایک و باوکەکە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە