‌ئەگەر پەردەی چاو زیانی پێبگات چارەسەر دەکرێت ؟

2025-09-25  213 جار خوێنراوەتەوە

پەردەی چاو چینێکی تەنکە لەسەر تۆڕەی چاو دروست دەبێت، چارەسەریش بەندە بە ڕادەی ئەو زیانەی کە بەر پەردەی چاو کەوتووە.

دکتۆرە کۆسار عەلی ڕەشید پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو باس لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەم زیانە دەکات بۆ چارەخوازان.

1- ئەگەر زیان بۆ سەر پەردەی چاو ئاسای بێت یاخوود کێشەی بینینی بەرچاوی لێکەوتەوە وەک شێواندنی بینین یان لەدەستدانی بینینی ناوەندی، چارەسەری سەرەکی بریتییە لە نەشتەرگەری.

2- زۆرێک لە نەخۆشەکان هەست بە باشتربوونی بینین دەکەن لە دوای نەشتەرگەری، هەرچەندە گەڕاندنەوەی تەواوی بینینی تەواو هەمیشە ئاسان نییە.

3- نەشتەرگەری تەنها لە حاڵەتێکدا لەبەرچاو دەگیرێت کە تێکچوونی بینین کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەبێت، هەربۆیە دۆزینەوەی پێشوەختە و بەدواداچوون گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی درێژخایەنی تۆڕەی چاو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە