لە چ بارێکدا مرۆڤ دووچاری زەردوویی دەبێت ؟
2025-09-24
245 جار خوێنراوەتەوە
زەردوویی بۆ خۆی لە خۆیدا نەخۆشی نییە بەڵکو نیشانەیە کە ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەک لە جەستەدا، هەروەها دەردەکەوێت لە ئەنجامی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و بە شێوەیەکی سەرەکی یەکەم جار سپێنەی چاو زەرد دەبێت.
* هۆکارە باوەکانی زەردوویی ئەمانەن:
1- نەخۆشیەکانی جگەر: هەوکردنی جگەر، یان شێرپەنجەی جگەر.
2- نەخۆشییەکانی خوێن: زیاد لە پێویست خڕۆکە تێکشکانی سوورەکانی خوێن.
3- گیرانی بۆری زراو: بەردی زراو، شێرپەنجەی زراو یان پەنکریاس.
4- زەردوویی تازەلەدایکبوو: لە کۆرپەدا زۆرە، بەو پێیەی جگەریان هێشتا لە گەشەکردندایە و زۆربەی کات مەترسیدار نییە و دوای ماوەیەک نامينێت.
* ئەو نیشانانەی کە لەگەڵ زەردوویی دەردەكەون ئەمانەن:
1- ڕەنگی میز تۆخ دەبێت.
2- ڕەنگی پیسایی کاڵ دەبێتەوە.
3- هیلاکی و ماندوویەتی.
4- ئازاری سک یان ئاوسانی سک.
5- سکچوون یان ڕشانەوە.
|