خانمانی کوردستان 13 گۆڵیان لە ئوردن تۆمارکرد

2025-09-18  46 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردەی خانمانی کورستان، لە یەکەم یاریدا لە مۆندیالی بچوککراوەی خانمان، بەئەنجامی 13-0 لە هەڵبژاردەی ئوردنیان بردەوە.
 
هەڵبژاردەی خانمانی کوردستان لە یەکەم یاریدا لە مۆندیالی بچوککراوەی تۆپی پێ خانمان، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن بووەوە، خانمانی کوردستان زۆر بەهێزەوە دەرکەوتن و توانییان 13 گۆڵ لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئوردن تۆماربکەن.
 
سیپەل شوکور، ئەستێرەی هەڵبژاردەی کوردستان هەمووانی سەرسامکرد و توانی 4 گۆڵ تۆماربکات.
 
هەریەکە لە پرژە نیزام، دێرین مەحموود و ناڤین سەعید، توانییان 2 گۆڵ تۆماربکەن.
 
هەریەک لە، ئیلاف حوسامەدین، ئاواز یونس و شیلان عەبدوڵا، توانییان گۆڵێک تۆماربکەن.
 
بەوشێوەیە، هەڵبژاردەی خانمانی کوردستان یەکەم یاریی خۆی بە سەرکەوتن دەستپێکرد و هەمووانی سەرسامکرد بە ئاستە ناوازەکەی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە