داهاتووی کریستیانۆ ئاشکرابوو
2025-06-01
108 جار خوێنراوەتەوە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی بەمەرجێک، کە کارگێڕیی یانەی نەسڕ قبوڵی کردووە لەو یانەیە دەمێنێتەوە، ئەویش بریتییە لەوەی کە خۆی سەرپەرشتی گرێبەستەکان دەکات لەژێر ناونیشانی "کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرکردایەتی راپەڕینی نەسڕ دەکات".
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانە سعودییەکە دەستیکردووە بە کارەکانی بۆ داڕشتنی پلانی تەکنیکی نەسڕ بۆ وەرزی داهاتوو، کە تێیدا خۆی سەرپەرشتی هێنان و دەرکردنی یاریزانان دەکات.
چەند رۆژێکە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە رۆناڵدۆ نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێبکاتەوە و دەیەوێت بچێتە یانەیەکی بەهێزتر بۆ ئەوەی نازناوەکان بباتەوە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکە، کاپتنی تیپەکە هەموو ئەو دەستەوارانەی رەتکردووەتەوە کە بەمدواییە پێشکێشیکراون و بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەکەدا پشتڕاستکردووەتەوە و پابەندبوونی تەواوی خۆی بەپڕۆژە نوێیەکەی نەسڕ دووپاتکردووەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کردووە کە رۆناڵدۆ رازی نییە بەڕۆڵی خۆی وەک یاریزانێک، بەڵکو ئێستا راستەوخۆ بەشدارە لە داڕشتنی پلانی تایبەت بە گرێبەستەکانی هاوینە و پەیوەندیکردن لەگەڵ یاریزانە ئەورووپییەکان بۆ ئەوەی رازییان بکات پەیوەندی بە یانەی نەسڕەوە بکەن.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یاریزانە پۆرتوگالییەکە پشتی لە پڕوپاگەندەکان کردووە و دەستیکردووە بە ئەرکی دروستکردنی تیپێک کە توانای گۆڕینی هاوسەنگی رکابەرییەکان لە ئاستی ناوخۆیی و کیشوەریدا هەبێت.
کریس بڕیارەکەی داوە
رۆناڵدۆ زوو بڕیارەکەی دا و تیپەکەی ئاگادارکردەوە کە هەر پێشنیازێک بۆ رۆیشتن رەتدەکاتەوە، جا لە ناوخۆی سعودییەوە بێت یان لە دەرەوەی وڵات.
راپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە کە رۆناڵدۆ کۆمپانیای مارکێتینگەکەی راسپاردووە بۆ هەمیشە دانوستانەکان دابخات، ئەمەش گوزارشتە لە خواستی ئەو بۆ درێژەدان بە کاروانی وەرزشیی خۆی لەگەڵ یانەی نەسڕ.
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە یاریزانەکە، رۆناڵدۆ سەرەڕای پێگەیشتنی چەندین دەستەوارەی گرانبەها بڕیاری مانەوەی داوە، چونکە دەیەوێت پڕۆژەیەکی باشتر بۆ نەسڕ دروست بکات.
رۆناڵدۆ گرێبەستەکانی لەگەڵ هیێرۆ رێکدەخات
بەپێی رێککەوتنە نوێیەکیان، رۆناڵدۆ لە پشووی هاویندا رۆژانە دیداری لەگەڵ فێرناندۆ هیێرۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە ئەنجام دەدات، هەروەها هەردوو راهێنەر پێدرۆ و لویسیش لەگەڵیان دەبن بۆ دیاریکردنی پێداویستییەکانی تیپەکە.
رۆژنامەی عوکازی سعودی بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ لیستی یاریزانە بیانی و ناوخۆییەکانی پێشکەش کردووە کە پێیوایە بۆ ئەو پڕۆژە نوێیە گونجاون.
هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک یاریزان پێشتر رۆناڵدۆ بەشێوەیەکی کەسی پەیوەندی پێوەکردوون و خواستی خۆیان بۆ گواستنەوە بۆ یانەی نەسڕ بە کریستیانۆ راگەیاندووە.
|