ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان چی لێهات؟

2025-02-24  130 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێری ژماره‌ی دانیشتوان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ 46 ملیۆن و 118 هه‌زار كه‌سه‌، ڕێژەی خێزاندار 54.01% و سینگڵەکان 41.6%ن.

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان 46 ملیۆن و 118 هه‌زار كه‌سه‌ و  72.14%ی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەن خانوی خۆیانن، 19.41% کرێچیی تایبەتن و 2.12% کرێچیی حکومەتن و 6.33% لە خانوی خۆڕاییدان.
 
ژمارەی دانیشتوانی بەپێی ژینگە دابەشکراوە، 70.17% لە شارەکان و 29.83% لە گوندەکانی عێراق، 84.57% لە شارەکانی هه‌رێمی كوردستان و 15.43% لە گوندەکانی هەرێمی کوردستاندا ده‌ژین.


دابەشبونی دانیشتوان بەپێی گروپی تەمەن

عێراق:

تەمەنی خوار پێنج ساڵ: 11.16%

تەمەنی کەمتر کارکردن (5-14): 24.74%

تەمەنی کارکردن (15-64): 60.44%

65 ساڵ و سەروتر: 3.66%

هەرێمی کوردستان:

تەمەنی خوار پێنج ساڵ: 9.92%

تەمەنی کەمتر کارکردن (5-14): 21.76%

تەمەنی کارکردن (15-64): 63.92%

65 ساڵ و سەروتر: 4.4%

باری هاوسەرگیری

بەپێی ئەنجامی سەرژمێرییەکە، تێکڕای تەمەن لە کاتی هاوسەرگیری یەکەمدا 22.24 ساڵە، لە پیاوان دەگاتە 24.06 ساڵ، مێینەکان دەگاتە 20.7 ساڵ.

مامناوەندی تەمەنی هاوسەرە هاوسەرگیرەکان 23 ساڵە بۆ نێر و 20 ساڵە بۆ مێ.

دابەشبونی دانیشتوان بەپێی باری خێزانیی لە عێراق:

تاقانە/مێ: 41.6%

هاوسەرگیری کردوە: 54.01%

جیابوه‌وه‌: 1.28%

بێوەژن: 2.8%

ئه‌وانه‌ی به‌جیا ده‌ژین: 0.24%

دابەشبونی دانیشتوان بەپێی باری خێزانیی لە هەرێمی کوردستان:

تاقانە/مێ: 41%

هاوسەرگیری کردوە: 55.83%

جیابوه‌وه‌: 0.66%

بێوەژن: 2.18%

ئه‌وانه‌ی به‌جیا ده‌ژین: 0.33%

ڕێژەی مردن و منداڵبون

لە سەرژمێرییەکەدا دەرکەوتوە کە ڕێژەی مردنی دایکان بۆ هەر 100 هەزار منداڵی زیندو لە عێراق 26.7%یە، لە هەرێمی کوردستانیش بۆ34.3% بەرزبوەتەوە.

کۆی ڕێژەی منداڵبون لە عێراق 3.9%یە، لە هەرێمی کوردستانیش بۆ 3.5% دادەبەزێت.

دۆخی ئابوری

لە سەرژمێری گشتی دانیشتوانی دەرکەوتوە کە ڕێژەی دانیشتوانی چالاکی ئابوری (15ساڵ و سەروتر) لە عێراق 41.61%یە، لە هەرێمی کوردستانیش 46.06%.

دابەشکردنی فەرمانبەران بەپێی کەرتی کار:

ڕێژەی کرێکارانی کەرتی حکومی و گشتی لە کۆی گشتی دانیشتوانی چالاکی ئابوری: 38.25% لە عێراق، و 37.18% لە هەرێمی کوردستان.

خوێندن

ڕێژەی نەخوێندەواری لە عێراق لە نێو دانیشتوانی (10 ساڵ و سەروتر) 15.31%، لە هەرێمی کوردستانیش بەرز بوه‌ته‌وه‌ بۆ 16.23%.

ڕێژەی سەدی ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە خوێندن تۆمار کردوە بەپێی ئاستەکان (بنەڕەتی، ناوەندی):

نێر: 51.5%

مێ: 48.5%


ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لە خوێندنی سەرەتایی لە عێراق 88%یە، لە هەرێمی کوردستانیش بەرزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 93%.

خزمەتگوزارییەکان

بەپێی ئەنجامی سەرژمێرییەکان، ئاوی خواردنەوە لە ناو ماڵدا بۆ 87%ی دانیشتوانی عێراق دەستدەکەوێت، هەروەها له‌ هەرێمی کوردستان 82%، بەڵام هێشتا 13%ی دانیشتوان ماون ئاو لە سەرچاوەی دیكه‌وه‌ ده‌ست ده‌خه‌ن.

دابەشکردنی خێزانەکان بەپێی سەرچاوەکانی کارەبا:

98% لە عێراق و 93% لە هەرێمی کوردستان پشت بە تۆڕی گشتی دەبەستێت.

93% لە عێراق و 93% لە هەرێمی کوردستان پشت بە سەرچاوەی دیكه‌ دەبەستێت.

شێوازەکانی فڕێدانی پاشماوە:

58%ی خێزانەکان پشت بە کۆکەرەوەی پاشماوە دەبەستن.

13%ی ماڵەکان پاشماوە فڕێدەدەن بە سوتاندنی، کە پیسکەرێکە مەترسی لەسەر ژینگە دروست دەکات، ئەوەش ئاماژەیە بۆ "پێویستی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبردنی پاشماوە".

سەبارەت بە ئاوەڕۆ

49%ی خێزانەکان لە هەرێمی کوردستان و 44%ی خێزانەکانی عێراق پشت بە تۆڕی ئاوەڕۆ دەبەستن بۆ فڕێدانی ئاوی پیسی ماڵان.

یەکەکانی نیشتەجێبون

ئەنجامەکانی سەرژمێری ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی ئەو خێزانانەی خاوەنی یەکەکانی نیشتەجێبونن لە عێراق 72.15%، لە هەرێمی کوردستان 70.19%.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە