جۆینی تیلیگرام بن

لە سنورەكان مانگانە ٦٥ ملیۆن دۆلار لە ھاوڵاتیان وەردەگێرێت

لە سنورەكان مانگانە ٦٥ ملیۆن دۆلار لە ھاوڵاتیان وەردەگێرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بە ناوی پشكنینی كۆرۆنا ھەر ھاوڵاتیەك لە توركیا یان ئێران دێتەوە ٥٠ دۆلاری لێوەردەگیرێت بۆ ژمارەیەك كۆمپانیا:” پاش گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشك، دەركەوت نەك سودی نیە ئەم پشكنینە، بگرە زیانیشی ھەیە.” دەشڵێت:”ئەو ھاوڵاتیە كۆرۆنای ھەبێت یانا نا، داخڵی كوردستان دەبێت و تێكەڵاوی خەڵك دەبێت!!”

عەلی حەمەساڵح، لەفراكسیۆنی گۆڕان لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە:”چەندین كۆمپانیا لە خاڵە سنوریەكان بەناوی جیاواز مانگانە نزیكەی ٦٥ ملیۆن دۆلار لە ھاوڵاتیان وەردەگرن، ئێستا بەناوی پشكنینی كۆرۆنا ھەمان ئەو كۆمپانیایانە ھەموو ڕۆژێك سەدان ھەزار دۆلاری  لە ھاوڵاتیان وەردەگرن بە بێ ھیچ سودێك و بەشێوەی ناڕەوا.”

 دەشڵێت:”ئەم یاداشتەم پاش ڕاوێژ لەگەڵ چەندین پزیشكی پسپۆڕو و ھاوڵاتی كە لە مەرزەكانەوە دەخڵبوە نووسی، پێشتر داومە بە بەرپرسانی حكومەت! بەڵام بەداخەوە ئەم وەرگرتنی پارە بە شێوەی ناڕەوا لە ھاوڵاتیان بەردەوامە، تاوانە ڤایرۆسی كۆرۆناش وەك ڕێگایەك بۆ بازرگانی بەكاربێت.”

عەلی حەمەساڵح، ئاماژەی بەوەشكردووە:”دەڵێن: ئەگەر كۆرۆنات بوو بە نامەیەك ئاگادارت دەكەینەوە، دوای دوو ڕۆژ!!! دوای تێكەڵاوبوون لەگەڵ سەدان كەس!! دوای دوو ڕۆژ تووشبوی خۆی ھەست بە نیشانە دەكات!! “

“چەندین كەس گەڕاونەتەوەو ھیچ نامەیەكیان بۆ نەھاتوەو دوای ماوەی دوو ڕۆژ تووشی كۆرۆناش بون!!! گومان دەكرێت ئەمە بە ھۆی تێكەڵاوی بێت لە خاڵی سنوری.”

دەشڵێت:”ئەگەر كەسێك كۆرۆناشی نەبێت، ئەگەری زۆر بەھێز ئەوەیە بەھۆی ئەم قەرە باڵخیەوە تووش ببێت، واتە ئەم پشكنینە نەك سودی نیە، ھەم زیانی تەندروستی ھەیەو ھەم كاتی ھاوڵاتی بەفیڕۆدەدات،تەنیا ژمارەیەك كۆمپانیا قازانجی ڕۆژانەیان سەدان ھەزار دۆلارە!!! “

“ئێستا توركیاو ئێران بۆ ھەرێم مەترسیدارتر نین، چونكە ژمارەی تووشبوان بەراورد بە ڕێژەی دانیشتوان لە ھەرێمی كوردستان زۆر  زیاترە تاوەكو توركیاو ئێران!!”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *