ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه له دواخستنی هه‌ڵبژاردن، كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانێتی كه ڕۆژ به ڕۆژ له لاوازه‌وه به‌ره‌و لاوازتر ده‌ڕوات و ده‌شڵێت، “مه‌ترسی هه‌یه بارودۆخ به‌ره‌و ئاقارێك بڕوات كێشه‌كان گه‌وره‌تر ببنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجام نه‌درێت”.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادگه‌ریی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه هه‌رێمی كوردستان درایه‌وه ده‌ست چاره‌نوسێكی نادیار ئه‌و دادگایه‌ی تا دوێنێ به “ناده‌ستوریی و لیژنه‌ی سیاسیی و مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره” وه‌سفده‌كرا، به‌كارهێنرا بۆ درێژه‌دان به‌م دۆخه ناله‌باره‌ی كه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ڕێزمان له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیی گرتوه، هیواداریشین ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وه‌ك چۆن ناچاربون پێچه‌وانه‌ی قسه و هه‌ڵوێستی ڕابردویان، ڕێی دادگای فیدڕاڵیی بگرنه‌به‌ر بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، بڕیاری هه‌مان ئه‌و دادگایه‌ش جێبه‌جێبكه‌ن كه تایبه‌ته به “ته‌وتین”ـی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكه فیدڕاڵییه‌كان و چیتر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و موچه‌خۆران نه‌كه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان”.
ده‌شڵێت، “به بڕوای ئێمه ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه له دواخستنی هه‌ڵبژاردن، كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانێتی كه ڕۆژ به ڕۆژ به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی و نه‌مانی شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌كانییه‌وه، له لاوازه‌وه به‌ره‌و لاوازتر ده‌ڕوات، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی هه‌یه بارودۆخ به‌ره‌و ئاقارێك بڕوات كێشه‌كان گه‌وره‌تر و قه‌یرانه‌كان قوڵتر ببنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “حاڵ و واقیعی ئه‌مجۆره له حوكمڕانیی كه بوه‌ته بار به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه، له‌هه‌ر وڵاتێكی دیكه بوایه، نه‌ك هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌درا، به‌ڵكو ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرایه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *