بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن و له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، “پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی خه‌ڵك بێت، دیموكراسی بباته ئاستێكی باڵاتر و گۆڕانكاری له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا بهێنێته ئاراوه”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتن له‌گه‌ڵ باربارا لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبوه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌بو، دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.
پرسی هه‌ڵبژاردن، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆی وردیان له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد كرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردنی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان و له‌وباره‌یه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتی، “پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی خه‌ڵك بێت، دیموكراسی بباته ئاستێكی باڵاتر و گۆڕانكاری له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا بهێنێته ئاراوه”.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ردولا هاوڕابون كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بهێنرێت، كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ربكرێن و هاوبه‌شیی راسته‌قینه له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا په‌یڕه‌وبكرێت.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سیاسه‌ت و ستراتیجی یه‌كێتیی له‌باره‌ی كۆی هاوكێشه‌كان رونكرده‌وه و رایگه‌یاند، “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پابه‌ند به سیاسه‌تی نیشتمانیی خۆی، درێژه به هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌خت له به‌رده‌وامیی گفتوگۆی بونیادنه‌رانه و هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌رێمێكی ئاوه‌دانتر و دیموكراسیتر ده‌كه‌ینه‌وه”.
پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا ته‌وه‌رێكیتری دیداره‌كه بو و فراوانكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان دوپاتكرایه‌وه.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *