جۆینی تیلیگرام بن

عێراق: دەبێت هەرێم 50%ی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات بۆ گەرەنتیکردنی مووچە

عێراق: دەبێت هەرێم 50%ی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات بۆ گەرەنتیکردنی مووچە

بۆ ناردنى مووچە، بەغدا چاوەڕێى رادەستکردنى داهاتی نێوخۆیی هەرێمی کوردستانە و ئەندامێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکانی نێوان نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری و دیوانی چاودێریی دارایی لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی عێراق دەڵێت، هەولێر بە مەرج ئامادەیە 50%ی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان رادەستی بەغدا بکات.

عەبدولزەهرا هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، “ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی دا. بڕیارەکە ئەوەیە کە دەبێت حکومەتی هەرێم 50%ی داهاتە نانەوتییەکان، کە لە گومرگ و باجەکان پێکهاتووە، رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات. لە بەرامبەردا گرەنتی لەلایەن حکومەتی فیدراڵی وەربگرێت لە بەرامبەر داواکارییەکانی وەکو ئاوەدانکردنەوە و مووچەی فەرمانبەران و بابەتی بەبانکیکردنی مووچە و یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسانە.”

یاسر حوسێنی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “داهاتی خاڵە سنوورییەکان بەپێی دەستوور دەبێت 50%ی داهاتەکە بۆ ئەو پارێزگایە بێت کە دەکەوێتە بازنەی کارگێڕیی ئەو خاڵە سنوورییانە. ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئامادەیی خۆی دەرنەبڕێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم خاڵە دەستوورییانەی لەسەریەتی و جێبەجێیان بکات، هاوشێوەی بودجەی ساڵانی رابردوو؛ ئەگەر ئەم خاڵانە چارەسەر بکرێن، هەموو کێشەکانی نێوان ئێمە و هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *