جۆینی تیلیگرام بن

تاوەباران و هەورەبرووسکە بۆ ٤٨ کاتژمێری دیکە بەردەوام دەبێت

تاوەباران و هەورەبرووسکە بۆ ٤٨ کاتژمێری دیکە بەردەوام دەبێت

٧رۆژ:

کەشناسی هەرێم رایگەیاند ئەو شەپۆلی بارانبارینەی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە بۆ ٤٨ کاتژمێری دیکەش بەردەوام دەبێت.

دەزگای کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت تاوەباران و هەورەبرووسکە بەردەوام دەبن.

بەپێی پێشبینییەکان، لە ئەمشەوەوە دابارینی بە لێزمە و هەورە بروسکە دەست پێ دەکاتەوە و مەترسی دروستکردنی لافاو لە ناوچە جیاوازەکان هەیە.

هاوکات بۆ رۆژی داهاتووە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێ کات و شوێن, ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە تا ئەمڕۆ بەهۆی بارانی بەلێزمەو لافاو تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون.

رۆژی رابردوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی چوار شاخەوان بەر لافاو کەوتن و هەرچواریان گیانیان لە دەستدا، رۆژی پێنج شەممەی رابردووش لە هەولێر بەهۆی لافاو دیوار بەسەر ژمارەیەک ئافرەتدا رووخاو بەهۆیەوە ئافرەتێکی دوو گیان گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *