جۆینی تیلیگرام بن

نێچیرڤان بارزانی بۆ وەرگرتنی گڵۆپی سەوزی ئێرانییەکان دەگاتە تاران

نێچیرڤان بارزانی بۆ وەرگرتنی گڵۆپی سەوزی ئێرانییەکان دەگاتە تاران

٧ڕۆژ – تایبەت

ئێرانییەکان لە دۆسیەی هەڵبژاردن پشتی یەکێتی بەردەدەن؟

پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دوای بەغدا دەگەیەنێتە تاران و گەر پێشهاتی نوێ نەیەتە پێشەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانەکە ئەنجام دەدات.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەکی باڵاوە دەست ٧رۆژ کەوتوون سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی نافەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
سەرچاوەکەی ٧رۆژ رایگەیاند ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی باسکردنە لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و لە هەولێر دەرگا و دەرگا دەگەڕێت تا لایەنەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رازی بکات.

پێش سەردانەکەی بۆ بەغدا شاندێکی ناردووەتە لای لایەنە سەرەکییەکانی هەرێم جگە لە یەکێتی، پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی لەگەڵ تاوتوێ کردوون.

بەپێی زانیارییەکانی دەست ٧رۆژ لایەنە سیاسییەکان جگە لە یەکگرتووی ئیسلامی باسیان لەوەکردووە ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پرسە بگەنە رێککەوتن کێشەیان لەگەڵ دواخستنیدا نابێت.

هاوکات لە بەغدا چەند رۆژێک لەگەڵ لایەنە سەرەکییە شیعەکان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوویەوە و تێیدا بە هاوکاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵی رازیکردنی لایەنە شیعەکانی داوە لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن کێشە بۆ هەرێمی کوردستان و پارتی دروست نەکەن.

بە بڕوای شارەزایان سەرەڕای ئەوەی پارتی دیموکرات بە توندی پێداگری لە دواخستنی هەڵبژاردن دەکات بەڵام لەو مەترسیانەش تێگەیشتووە کە دەکرێت بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەوە رووبەڕووی حکوومەتی هەرێم و خودی حیزبەکەی بێتەوە بۆیە دەیەوێت گرەنتی تەواوەتی لە بەغدا و دواجار لە تارانیش وەربگرێت.

سەرچاوەکەی ٧رۆژ وتی، ئەگەر ئەنجامی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تارن ئەرێنی بێت دوای کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و بەر لە دەستپێکی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن مەرسومێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەردەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە هەڵبژاردنەکە زیاتر لە دوو سالە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە بە بیانووی جیاواز رێگری لە ئەنجامدانی دەکرێت، بە جۆرێک کار گەیشتوەتە ئەوەی ئێستا لە بەغدا و لە تاران بڕیار لەبارەیەوە دەدرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *