جۆینی تیلیگرام بن

دەرگا بەدەرگا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

دەرگا بەدەرگا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

عوسمان گوڵپی

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمە، دەبێت نیشتمانیانە بیر بکاتەوە نەك حیزبیانە.

ئەو دەبێت لە چوار چێوەی بەرژەوەندی گشتیدا مامەڵە بکات، بەڵام بەداخەوە دەرگا بەدەرگا لێی دەدات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنێك کە بۆ خۆی دووجاریتر دواخراوە.

دەبوو ئەوەی پێداگری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بکردایە سەرۆکی هەرێم بوایە بەر لە هەموان وەك سەرۆکی هەرێم بە هەموو دەنگ و ڕەنگەکانەوە، نەک ببێتە واجیهەی دواخستنی هەڵبژاردن بۆ جارێکیتر، چونکە هەموان دەزانن کە ئەو کەسەی پەیوەندی فراوان و باشی لەگەڵ هێزە کوردی و عێراقیەکان و دەوروبەردا هەیە نێچیرڤان بارزانیە، بۆیە تەواوی تواناو پەیوەندیەکانی خۆی خستۆتە کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئەوەش لەبەر ئەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی بڕیاریداوە بەم شێوازەی ئێستا بەشداری هەڵبژاردن نەکات.

حیزبەکانیتر بە یەکێتیشەوە ئەگەرچی وا نیشان دەدەن دەیانەوێ هەڵبژاردن بکرێت و ئامادەن بەلام هەموان لەو باوەڕەدان کە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت، بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە ئەگەر هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی(پارتی) بۆ دواخستنی هەڵبژاردن سەریگرت و دواخرا، ئەوکات هێزە سیاسیەکان چی بە دەنگدەران و ڕای گشتی دەڵێن، ئەوە با بمێنێ بۆ دوای بڕیاری دواخستبی هەڵبژاردن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *