ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی رایگه‌یاند، پارتی به‌شدارنه‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش نه‌كرێت سندوق له هیچ شوێنێكی هه‌رێمی دانانرێت، ده‌شڵێت، “ئێستا موئامه‌ره‌ی سیاسی هاتوه‌ته ئاراوه، ئه‌گه‌رنا ئێمه نه دژی هه‌ڵبژاردنین و نه دژی یاساین”.
ئاری هەرسین ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان کە پەیامنێری ٧ڕۆژ ئامادەبوو رایگه‌یاند، “پارتی به‌شدارنه‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش نه‌كرێت سندوق له هیچ شوێنێكی هه‌رێمی دانانرێت، چونكه عاقیبه‌تی ئه‌وه‌ی كه سندوق له به‌شێكی كوردستان دابنرێت و له به‌شه‌كه‌ی دیكه دانه‌نرێت مانای وایه به‌فه‌رمی ئیعلانی دو ئیداره‌ییه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاتێك ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن مۆری دیموكراسی لێبدرێت كه هیچ موئامه‌ره‌یه‌كی سیاسی نه‌یه‌ته ئاراوه، به‌ڵام “ئێستا موئامه‌ره‌ی سیاسی هاتوه‌ته ئاراوه، ئه‌گه‌رنا ئێمه نه دژی هه‌ڵبژاردنین و نه دژی یاساین، ئێمه دژی موئامه‌ره‌ی سیاسیین”.
وتیشی، “ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت هیچ رونادات و دنیا خراپ نابێت، چه‌ند مانگێك هه‌ڵبژاردن دواده‌كه‌وێت و دواتر ده‌كه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی”.
په‌یوه‌ست به هۆشداریه‌كان له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی رایگەیاند، “هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه و هه‌رێم پێگه‌یه‌كی گرنگی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و هه‌مولایه‌كیش له‌وه تێده‌گه‌ن”.
هه‌رچه‌نده بڕیاره له 10ی 6ی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری وایه كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات و بایكۆتی كردوه، ده‌ڵێت، “موئامه‌ره هه‌یه و دیزانی هه‌ڵبژاردنه‌كه له ده‌ره‌وه كێشراوه”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *