جۆینی تیلیگرام بن

بۆ یەکەمجار ڤاکسینی دژە شێرپەنجە لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار ڤاکسینی دژە شێرپەنجە لەسەر مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە

تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەم بۆ ڤاکسینی دژە شێرپەنجە لە بەریتانیا دەستپێدەکات و توێژەران دەڵێن، بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە لە مێژووی خێزانیاندا تووشبووی شێرپەنجەی پێست هەیە.

نزیکەی هەزار کەس لە تاقیکردنەوە نوێیەکەی قۆناغی سێیەمدا بە سەرۆکایەتیی نەخۆشخانەی زانکۆی کۆلێژی لەندەن بەشدارن، ڤاکسینەکە دژی جۆرێکی باوی شێرپەنجەی پێستە کە ناسراوە بە ‘میلانۆما’ و لەسەر ئەوانە تاقیدەکرێتەوە کە گرووپی مەترسیدارن بۆ نەخۆشییەکە.

د. هیسەر شاو، هەماهەنگیکاری تاقیکردنەوەکە لە نەخۆشخانەی زانکۆی کۆلێژی لەندەن دەڵێت: ”تاقیکردنەوەکە لەسەر ئەوانە دەکرێت کە لە رابردوودا تووشی جۆرێکی شێرپەنجەی پێست بوون”، تەنانەت ئەو پسپۆڕە دەشڵێت کە هەوڵدەدەن بۆ شێرپەنجەکانی دیکەش بەکاربهێندرێت.

ڤاکسینەکە ناوی V940ـە و بەجۆرێکە پێی دەڵێن ڤاکسینی تاکەکەسی کە کاریگەریی لاوەکی ناکاتە سەر بەشەکانی دیکەی جەستە و تەنیا دژی خانە شێرپەنجەییەکان دەجەنگێت، هەروەها زانکۆکە رایدەگەیێنێت کە 49٪ کاریگەریگەرە بۆ پێشگیریکردن لە شێرپەنجەی پێست.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەریتانیا، ساڵانە هەشت هەزار و 400 تووشبووی شێرپەنجەی پێست لە جۆری میلانۆما تۆماردەکرێن، هاوکات شێرپەنجەی پێست ساڵ بە ساڵ زیاددەبێت و ئێستا لە پێنجەم باوترین شێرپەنجەکانە لە وڵاتەکە.

پزیشکانی پسپۆڕی بواری توێژینەوە لە شێرپەنجە دەڵێن، ڤاکسینی کۆرۆنا لە
mRNAی دروستکراوە و کە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووە و دەتوانن ڤاکسینی شێرپەنجەشی پێدروستبکەن وەکو ئەم ڤاکسینەی کە ئێستا دژی شێرپەنجەی پێست تاقیدەکەنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *