جۆینی تیلیگرام بن

وەزارەتی بەرگریی عێراق دامەزراندن رادەگەیێنێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق دامەزراندن رادەگەیێنێت و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەرگای وەرگرتنی لە فەرماندەیی هێزی دەریایی کردەوە و داوا دەکات ئارەزوومەندان لە دەرچووانی پۆلی 12ی زانستی و دەرچووانی ناوەندی لە رۆژانی 16 بۆ 19ی ئەم مانگە فۆرم پڕبکەنەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، “ئەو کەسانەی دانیشتووی هەرێمی کوردستان یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، دەتوانن داواکاری پێشکێش بکەن.”

ئەکادیمیای کەنداو بۆ لێکۆڵینەوە دەریاییەکان لە فەرماندەیی هێزی دەریایی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا داوا لە دەرچووانی پۆلی 12ی زانستی دەکات، داواکاری بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێژی دەریایی پێشکێش بکەن؛ هەروەها داوا لە دەرچووانی ناوەندی دەکات داواکاری لە سەنتەری راهێنانی پیشەیی دەریایی پێشکێش بکەن لە رۆژانی نێوان 16 بۆ 19ی ئەم مانگە.

لینکی پڕکردنەوەی فۆرمەکە کاژێر 12ی شەوی 15ی ئەم مانگە کارا دەکرێت و پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و نەینەواشی تێدا دەبێت.

مەرجەکانی وەرگرتن وەکو وەزارەتەکە دەڵێت ئەمانەن:

بۆ وەرگرتن لە کۆلێژی دەریایی:

1- عێراقی بێت و دایک و باوکی عێراقی بن.

2- بڕوانامەی پۆلی 12ی زانستیی هەبێت و تێکڕای گشتیی نمرەکانی 65% کەمتر نەبێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە بەشی زانستە دەریاییەکان بخوێنن؛ هەروەها 75% کەمتر نەبێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە بەشی زانستەکانی ئەندازەی دەریایی بخوێنن.

3- نمرەی لە بابەتەکانی فیزیا و بیرکاری 75% کەمتر نەبێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە بەشی زانستەکانی ئەندازەی دەریایی بخوێنن.

4- تەمەنی پێشکێشکار لە 17 ساڵ کەمتر و لە 21 ساڵ زیاتر نەبێت.

5- رەوشتی بەرز بێت و خۆشەویستیی بۆ نیشتمان و گەل هەبێت.

6- مەرجەکانی سەلامەتیی تەندروستی بەپێی رێکارە پشتپێبەستراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکی تێدابێت.

7- پشکنینی راهێنانی جەستەیی و تاقیکردنەوەی دەروونی و زیرەکیی تایبەت بە ئەکادیمییەکە ببڕێت.

8- چاوپێکەوتنی لیژنە بکات.

9- لە هیچ خوولێک لە کۆلێژی دەریایی دەرنەکرابێت و لە سوپا هەڵنەهاتبێت.

10- بە هیچ تاوانێکی ئابڕووبەرانە سزا نەدرابێت و بەشداریکردنی لە کاری تیرۆریستی نەسەلمێندرابێت.

11- نابێت پەیوەندیی بە هیچ جووڵانەوە یان حیزب و رێکخراوێکەوە هەبێت.

12- بەڵێن بدات لانیکەم 20 ساڵ لە هێزە چەکدارەکان بمێنێتەوە ئەگەر خوێندنەکەی لەسەر هێزی دەریایی بێت؛ 15 ساڵیش لە دامەزراوە مەدەنییەکانی حکومەت بمێنێتەوە، ئەگەر بیەوێت لەسەر ئەو دامەزراوانە بێت.

مەرجەکانی وەرگرتن لە سەنتەری راهێنانی پیشەیی دەریایی:

1- عێراقی بێت و دایک و باوکی عێراقی بن.

2- بڕوانامەی ناوەندیی هەبێت و تێکڕای نمرەکانی کەمتر لە 65% نەبێت.

3- تەمەنی لە 15 ساڵ کەمتر و لە 20 ساڵ زیاتر نەبێت.

4- رەوشتی بەرز بێت و خۆشەویستیی بۆ نیشتمان و گەل هەبێت.

5- مەرجەکانی سەلامەتیی تەندروستی بەپێی رێکارە پشتپێبەستراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکی تێدابێت.

6- پشکنینی راهێنانی جەستەیی و تاقیکردنەوەی دەروونی و زیرەکیی تایبەت بە ئەکادیمییەکە ببڕێت.

7- چاوپێکەوتنی لیژنە بکات.

8- لە هیچ خوولێک لە کۆلێژی دەریایی دەرنەکرابێت یان لە سوپا هەڵنەهاتبێت.

9- بە هیچ تاوانێکی ئابڕووبەرانە سزا نەدرابێت یان بەشداریکردنی لە کاری تیرۆریستی نەسەلمێندرابێت.

10- نابێت پەیوەندیی بە هیچ جووڵانەوە یان حیزب و رێکخراوێکەوە هەبێت.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئەو بەڵگەنامانەی پێویستن بۆ ئەو کەسانەی دەیانەویت داواکاری پێشکێش بکەن، ئەمانەن:

1- فۆرمی پێشکێشکردن کە وێنەی کەسیی لەسەر بێت.

2- کارتی نیشتمانیی رەسەن و کۆپی؛ کارتی نیشتەجێبوونی رەسەن و کۆپی؛ پاڵپشتیی نیشتەجێبوون.

3- بڕوانامەی دەرچوون کە لەلایەن پەروەردەوە پەسند کرابێت.

4- بەڵگەنامەی شەهیدبوون بۆ ئەو کەسانەی کوڕ و کچی شەهیدن.

5- ژمارە مۆبایل و ژمارەیەکی دیکەش دابنێت.

6- سەرجەم بەڵگەنامەکان بخرێنە فایلێکی نایلۆنەوە، بەم شێوەیە: – شین بێت – تایبەت بە کۆلێژی دەریایی؛ یان – رەنگی زەرد – سەنتەری راهێنانی پیشەیی دەریایی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

1 Comment