جۆینی تیلیگرام بن

تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن دەست پێدەکات و لەسلێمانیش بایکۆت بەردەوامە

تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن دەست پێدەکات و لەسلێمانیش بایکۆت بەردەوامە

چوارشەممەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە هەولێر دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەک تەواوکراوە بۆ تاقیکردنەوەکان. نوێنەرێکی وانەبێژانیش لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “تاوەکو ئەمڕۆ، دیار نییە کەی دەوام لە سنوورەکەیان دەستپێدەکاتەوە.”

بەڕێوەبەری قوتابخانەی رەهەندی بنەڕەتی لە هەولێر رایگەیاندووە، “رۆژی چوارشەممە تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی پۆلەکانی 4 بۆ 11ـی بنەڕەتی بەڕێوەدەچن و هەموو ئامادەکارییەکان کراون و بەهیچ شێوەیەک دواناخرێن.”

هاوکات بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژەوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە قوتابخانەکانی 13 پەروەردەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆیە ئەنجام نادرێن.

کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە ٧ڕۆژی وت، تائێستا ئەو 13 پەروەردەیە نەکراوەتەوە تاوەکو تاقیکردنەوە بکرێت.. وتیشی، “تاوەکو ئێستا دیارنییە کەی دەوام لە سنوورەکە دەستپێدەکاتەوە.”.

داواکاریی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چەند خاڵێکن؛ پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچەی 30 رۆژ جارێک و دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *