جۆینی تیلیگرام بن

یەکەم نمایشی مۆنۆدرامای سەلمە لە زیندانی تۆپزاوا بەڕێوەچوو

یەکەم نمایشی مۆنۆدرامای سەلمە لە زیندانی تۆپزاوا بەڕێوەچوو

مۆنۆدرامای سەلمە کە بەرهەمی گرووپی شانۆی هەوارە، یەکەم نمایشی لە گوندی تۆپزاوا بەڕێوەچوو، کە باس قۆناغە جیاوازەکانی قڕکردنی گەلی کورد دەکات بەتایبەتی ئەنفال.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە شاری کەرکووک، لە نێو زیندانی کۆنی تۆپزاوا مۆنۆدرامای سەلمە، لەلایەن گرووپی شانۆی هەوارەوە نمایش کرا.

مۆنۆدرامای سەلمە، باس لە قۆناغە یەک لە دوای یەکەکانی کۆمەڵکوژیی گەلی کورد دەکات، بە تایبەتی ئەنفال، هۆکاری هەڵبژاردنی سەربازگەی تۆپزاواش بۆ نمایشکردنی دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی شوێنەکە، کە لە قۆناغی ئەنفالدا ڕژێمی بەعس وەک زیندان بەکاریهێناوە و کۆمەڵکوژیی گەلی کوردی تێدا ئەنجام دراوە.

لە کاتی نمایشەکەدا، بەشێک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کەرکووک، هەروەها خەڵکی گوندەکە ئامادەبوون ، ئەم مۆنۆدرامایە لە نووسینی دکتۆر دڵشاد مستەفایە، سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجمە، بەرهەم یاسین یاریدەدەری دەرهێنەرە، هەروەها هەوار فارس و ئۆگیلی ئەمپغت ژنە شانۆکاری فەڕەنسی بە هاوبەشی نواندنیان کرد، بە زمانەکانی کوردی و فەڕەنسی، لە لایەن فەرهاد بابانەوە کاری موزیکی بۆ کراوە، هەر یەک لە هونەرمەندان (حەمەی شانۆ، جانۆ، حەمە عەلی و ئاراس عەلی) بەڕێوەبەریی بەشی تەکنیکی شانۆگەرییەکە بوون

وابڕیارە مۆنۆدرامای سەلمە، لە مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو لە ناو هۆڵ و بە فەرمی نمایش بکرێت لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، پاشان بەشداری سەرجەم فێستیڤاڵەکانی ناوخۆی وڵات و دەرەوی وڵات بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *