جۆینی تیلیگرام بن

لە مەڕاسیمێکی هونەریدا کافێ کتێبێکی نوێ لە سلێمانی کرایەوە

لە مەڕاسیمێکی هونەریدا کافێ کتێبێکی نوێ لە سلێمانی کرایەوە

لە مەراسیمێكی هونەری ئەدەبی لە شاری سلێمانی کافێ کتێبی فاملی مۆڵ، بە سەرپەرشتی ناوەندی غەزەلنووس بە ئامادەبوونی گرووپی میوزیکی یەسنا کرایەوە.

لەشاری سلێمانی، کافێ کتێبی فاملی مۆڵ بە ئامادەبوونی گرووپی میوزیکی یەسنا و هونەرمەندان و کۆمەڵێک کەسایەتی ڕۆشنبیر و کتێبدۆستان بە ڕووی خوێنەرانی شاری سلێمانیدا کرایەوە.

کافێ کتێبی فامیلی مۆڵ، قاوەخانەیە و لە هەمان کاتدا پەرتووکخانەیە و خوێنەران دەتوانن کاتەکانیان بە خوێندنەوە لە ناو کافێکەدا بەسەر ببەن، کە لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە کراوەتەوە و سەرپەرشتی دەکرێت.

ڕەوەز حمە ساڵح، بەڕێوەبەری ناوەندی غەزەلنووس لەبارەی ئامانجی کارەکانیانەوە وتی: ناوەندی غەزەلنووس ماوەی ١٣ ساڵە لە بواری کەلتوور و گرنگیدان بە پەرتووک و خوێندنەوە و چاپکردنی بەرهەم و سینەمادا کاردەکات، ئێستاش وەکو پەرپرسیارێتی خۆمان بە هەموو هێز و توانامانەوە کارمان کردووە، لەو پێناوەدا و ئەم ناوەندە نوێیەشمان لەو چوارچێوەیەدا کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا: لەم سەردەمەدا بەهۆی دۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتییەوە پەراوێزخراوترین و فەرامۆشکراوترین بەش پەرتووکە، لە کاتێکدا دوژمنان و داگیرکەرانی ئێمە زۆر بە قووڵیی و بەهێزی نەرم خەریکن کار لەسەر کەلتوور و مێژو و زمانی ئێمە دەکەن بۆ شێواندن و لەناوچوونیان.

وتیشی: بەدەست گرتن بەم ئایدیایەوە بۆ ئەوەی ئەو کەوتنە و لەناوچوونی کەلتورییە ڕوونەدات، ئێمە ئەم جارە لە مۆڵێکدا ئەم کافێ کتێبەمان کردووەتەوە بە ئامانجی بەرکەوتنی زیاتری تاکی کورد بە پەرتووک، هیوادارم بە پاڵپشتی هەموولایەک بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە بتوانێت ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *