جۆینی تیلیگرام بن

بۆچی دوای ساڵێک وەزیری پێشمەرگە گەڕێندرایەوە سەر پۆستەکەی؟

بۆچی دوای ساڵێک وەزیری پێشمەرگە گەڕێندرایەوە سەر پۆستەکەی؟

٧ڕۆژ – تایبەت

یەکێتی فەرماندەی هێزەکانی حەفتای دوور دەخاتەوە؟

پارتی و یەکێتی زیاتر لە ساڵێکە ناکۆکی توند لە نێوانیاندایە و ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر ئەدای حکوومەتی هەرێم و پێگەی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بەغدا دروستکردووە.

هەر لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی بە گشتی و بە دیاریکراوی کوڕانی تاڵەبانی و بارزانی زیاتر پەرەیان سەند.

ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی کێشە و ململانێ ناوخۆییەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانییەوە لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی داوای لەکارلادانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم کرا بەڵام داواکارییەکە بەهۆی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتییەوە جێبەجێ نەکرا.

یەکێتی فشاری لە شۆڕش ئیسماعیل کرد کە نەگەڕێتەوە سەر پۆستەکەی بەوەش ماوەی زیاتر لە ساڵێک وەزارەتی پێشمەرگە بە بێ وەزیر مایەوە.

لەو ماوەیەدا یەکێتی بە چەند رێگایەک هەوڵی پڕکردنەوەی شوێنی شۆڕش ئیسماعیلی دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو کە دیارترینیان بڕیاری دانانی دارا رەشید وەک وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت بوو بەڵام بڕیارەکە نەک هەر  جێبەجێ نەکرا و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتەوە رەتکرایەوە.

ئەمڕۆ دوای ساڵێك لە ناچاركردنی وەزیری پێشمەرگە بە دەستلەكاركێشانەوە، یەكێتیی جارێكی تر شۆڕش ئیسماعیلی گەڕاندەوە بۆ پۆستەكەی، دەستی لەو خواستەی خۆی هەڵگرت کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئامادەنەبوو بۆی جێبەجێ بکات.

بە بڕوای چاودێران گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ململانێکانی پارتی و یەکێتی زیاتر ململانێی کەسی و تایبەتین و پەیوەندییان بە شێوازی حکومڕانی ئیدارەدانەوە نیە،.. بەڵکو زیاتر سەپاندنی ئیرادەی دەستڕۆیشتوەکانی ئێستای ئەو دوو حیزبەیە.

بەهۆی ئەو ململانێیانەوە خەڵکی کوردستان باجی گەورە و قورسی داوە کە دیارترینیان خراپی داڕشتنی یاسای بودجەی عێراقە کە حکوومەتی ناوەندی دەست واڵا کردووە هەر جارە و بە بیانوویەک پشکی هەرێم رەوانە نەکات.

هاوکات لە دوای ئەو گۆڕانکارییەی ئەمڕۆ، یەکێتی بە نیازە گۆڕانکاری لە فەرماندەی هێزەکانی حەفتادا بکات.

سەرچاوەیەکی باڵا بە ٧رۆژی راگەیاند، بڕیاری گۆڕینی مستەفا چاوڕەش فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە دەرچووە بەڵام هێشتا جێگرەوەی بە فەڕمی بۆ دیاری نەکراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *