جۆینی تیلیگرام بن

چۆن لە ماوەی یەك خولەك خەوت لێبكەوێت

چۆن لە ماوەی یەك خولەك خەوت لێبكەوێت

ئەو پرسیارەی بەردەوام خەڵك بەدوای وەڵامەكەیدا دەگەڕێت ئەوەیە كە چۆن لە ماوەی یەك خولەكدا خەوت لێبكەوێت؟، ئەم كارەش سەخت نییە و ئاسانە، تەنها چەند هەنگاوێكی دەوێت جێبەجێی بكەیت.

  1. سەرەتا پێویستە خۆت ئامادە بكەیت، بەو واتایەی خۆت لە هەر دڵەڕاوكێ و فشارێكی دەرونی بەدوربگریت و لەروی دەرونییەوە خۆت ئاسودە بكەیت، ئەمەش كارەكە ئاسانتر دەكات.
  2. هەناسەی قوڵ هەڵبمژە، سەرەتا بۆ ماوەی 4 چركە هەناسەكە هەڵبمژە، بۆ ماوە 7 چركە رایگرە، لە ماوەی 8 چركە بیدەرەوە لە رێگەی دەمەوە، ئەم كارە چەند جارێك دوبارە بكەرەوە.
  3. وێنای دیمەنی جوان و ئارام بەخش بكە لە مێشكی خۆتدا.
  4. پێویستە جێگەی نوستنەكەت ئامادە كردبێت و بە تەواوی ئاسودەبیت تێیدا.
  5. باشترە لە كاتی هەناسەدان بەمشێوەیە لەسەر پشت پاڵكەویت، بەردەوام هەناسە بەوشێوەیە هەڵبمژە كە لە هەنگاوی دوەم باسكراوە، لە ماوەیەكی كەمدا خەوت لێدەكەوێت.
  6. پێویستە ئەم شێوازی خەوتنە بكەیت بە رۆتین و هەمو شەوێك دوبارەی بكەیتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *