جۆینی تیلیگرام بن

ئێمباپێ لە وڵاتی باوکی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازی لێکرا

ئێمباپێ لە وڵاتی باوکی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازی لێکرا

کیلیان ئێمباپێی، ئەستێرەی تۆپی پێی فەرەنسا سێ رۆژە لە گەشتێکدا سەردانی کامێرونی وڵاتی باوکی کردووە، کە لە لایەن هەوادارانییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە.

گەشتەکەی ئێمباپێ بێجگە لەوەی سەردانێکە بۆ زێدی باوکی، ئەنجامدانی چەند کارێکی خێرخوازیش دەگرێتەوە، کە پێشکێشکردنی پشتیوانییە بۆ منداڵانی نابیست، هەروەها گەشتێکیش بۆ گوندی باوکی دەکات و هاوکاری پێشکێشی خەڵکەکەی دەکات.

زۆر لەو سەدان کەسەی کە بە سەما و هەڵپەڕکێی میللی پێشوازییان لە هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەکە کرد، درێسی یانەی پاریس سانجێرمانیان لەبەرکردبوو.

ئێمباپێ لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی یاوەندی پایتەخت، هاندەران بە ناوی ئەو هاواریان دەکرد، کە دواتر لە لایەن جۆزێف ديون نەجوەتی سەرۆک وەزیرانی کامیرۆنەوە پێشوازی لێکرا.

ئەستێرەی فەرەنسی درێسیکی خۆی بە دیاری دایە سەرۆک وەزیران، ئەویش لە بەرامبەردا چەندین دیاریی پێدا، کە گوزارشتیان لە کلتووری ئەفریقی دەکرد.

ئێمباپێ دڵخۆشیی خۆی راگەیاند و دووپاتیکردەوە کە لەنێو خەڵک و خزمانی خۆیدا هەست بە بەختەورەی دەکات

کیلیان، گوتی “هەست بە شانازی دەکەم کە لێرەم، شانازییە بۆ من لە وڵاتی رەچەڵەکی خۆمدا بم، لەگەڵ خێزانەکەم بم، هەموو ئەو کەسانە ببینم، کە ئەو هەموو خۆشەویستییەم پێدەدەن، زۆر سوپاسگوزارم بۆ هەموو شتێک. ئەمڕۆ رۆژێکی نایاب بوو”.

کامیرۆنییەکان بۆ ئەوەی خۆشەویستیی خۆیان بۆ میوانەکەیان نیشان بدەن، گرووپێک لە نزیکەی سەد سەماکاری میللییان ئامادەکردبوو، کە وەک رێزێک بۆ کیلیان بە سەمای میللی پیشوازیان لێکرد. کیلیان بە زەردەخەنەیەکی زۆرەوە دەستی بۆ جەماوەرەکەی بەرز دەکردەوە، کە لەلایەن پۆلیسەوە پاسەوانی دەکرا.

بڕیارە کیلیان بەشداری لە یارییەکی باسکە و یەکێکی تۆپی پێدا بکات، دواتر دەچێتە گوندی باوکی ویلفرێد ئێمباپێ دەڕوات کە پێشتر باوکی لە تەمەنێکی گەنجیدا کامیرۆنی بەجێهێشت و بەرەو فەرەنسا رۆیشت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *