بارسێلۆنا، کلاسیکۆی بردەوە و بەتەواوی لە نازناوی لالیگا نزیکبووەوە
2025-05-12
141 جار خوێنراوەتەوە
دوایین کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەسەرکەوتنی یانەی بارسێلۆنا 4 - 3 گۆڵ کۆتایی هات و ئەو یانەیە بەتەواوی لە نازناوی وەرزی ئەمساڵی لالیگا نزیکبووەوە.
دوای بردنەوەی کلاسیکۆ، بارسێلۆنا خاڵەکانی لە پێشەنگی لالیگادا گەیاندە 82 خاڵ و ریال مەدرید لە پلەی دووەمدا مایەوە بە 75 خاڵ.
ئەگەرچی ریال مەدرید لەسەرەتای یارییەکەدا بەدوو گۆڵی کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 4 لە رێگەی لێدانی سزاوە تۆمارکرد و دواتر هەمان یاریزان لە خولەکی 13 تۆمارکرد، بەڵام بارسێلۆنا هەرزوو لە خولەکی 18 گۆڵی یەکەمی لە رێگەی ئینیگۆ مارتینێزەوە تۆمارکرد و پاشان لە ماوەی دوو خولەکدا لە رێگەی هەریەکە لە لامین یامال و رافینیا لە خولەکەکانی 31 و 33 دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و رافینیا بەر لە کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم بەگۆڵێک، گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی 69دا کیلیان ئێمباپێ گۆڵی سێیەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە 4 - 3 گۆڵ.
ئێمباپێ یەکەم هاتریکی خۆی لە یارییەکانی کلاسیکۆدا بەرامبەر بارسێلۆنا تۆمارکرد، ئەگەرچی لە چوار کلاسیکۆی ئەمساڵدا هیچ سەرکەوتنێکی بەدەستنەهێناوە.
یارییەکە بەهەمان ئەنجام کۆتایی هات و یانەی بارسێلۆنا بەتەواوی لە نازناوی لالیگای وەرزی ئەمساڵ نزیکبووەوە.
بارسێلۆنا لە وەرزی ئەمساڵدا، چوار جار بەرامبەر ریال مەدرید لە کلاسیکۆدا یارییکرد و هەر چوار یارییەکەی لێبردەوە.
هەردوو یانە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیادا بەریەککەوتن و هەردوو یاریش لەبەرژەوەندیی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
|