هۆشدارییەک لە ڤینیسیۆس جونیۆرەوە بۆ هەمووان
7 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی ریال مەدرید دەڵێت "چاومان لە بردنەوەی نازناوی مۆندیالی یانەکانە و ئامادەین بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی."
یانەی ریال مەدرید بۆ بەشداریکردن لە رکابەرییەکانی جامی جیهانی یانەکان لە ئەمریکایە و خۆی بۆ یاریی یەکەمی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی ئامادەدەکات، ڤینیسیۆس جونیۆر، دوای ئەنجامدانی یەکەم مەشق لە ئەمریکا لە کەشوهەوای گەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بێزارە.
ڤینی لەبارەی مۆندیالی یانەکانەوە دەڵێت "کەشوهەوا زۆر گەرمە، یارییەکە کاتژمێر 03:00ـی ئێوارەیە، پێویستە لەسەرمان ئامادەبین، چونکە زۆر زەحمەتە."
ئەستێرە بەرازیلییەکە زیاتر قسەیکرد و گوتی "دەمانەوێت یەکەم نازناوی ئەم مۆندیالەی یانەکان ببەینەوە، چونکە خەڵک هەرگیز لەبیری ناکات، کە تاکە نازناوە ریال مەدرید نیەتی و ئامادەین بۆ بردنەوەی."
لەبارەی چابی ئەلۆنسۆ و مەشقکردن لەژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە ڤینیسیۆس وتی "بەشێوەیەکی زۆرباش مەشق دەکەین، بەڵام رۆژی یەکەم ئارامتربوو چونکە دوای گەشتکردنەکە بوو، پێشتر لەگەڵ راهێنەرەکە قسەمکردووە و زۆر دڵخۆشین، پێویستە بەردەوامبین لە کارکردن بۆ ئەوەی لەگەڵیدا زۆر نازناو ببەینەوە."
لەسەر یاریزانە نوێیەکانی ریال مەدرید، ڤینی دەڵێت "زۆر قسەمان بەیەکەوە نەکردووە، بەڵام دڵخۆشم کە هاتوون بۆ ئێرە و ئەمە کاتێکی زۆرباشە بۆ ئەوان."
ڤینیسیۆس جونیۆر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی "گەڕاومەتەوە لای هاوڕێکانم، ئێمە حەزدەکەین یەکەم نازناوی جامی جیهانی ببەینەوە، چونکە ئەمە بۆ هەمیشە لەبیری خەڵکدا دەمێنێتەوە و ئێمە هەوڵ بۆ بردنەوەی دەدەین."
یانەی ریال مەدرید شەوی چوارشەممە کاتژمێر 22:00 بەکاتی باشووری کوردستان یەکەم یاریی لە مۆندیالی یانەکاندا بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی ئەنجامدەدات.
|