خواردنی گوڵەبەڕۆژە بە توێکڵەوە مەترسیەکانی چین؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  11 جار خوێنراوەتەوە

لە بارەی خواردنی گوڵەبەڕۆژە و هاوشێوەکانی بە توێکڵەوە، هۆشداری توند دەدرێت و چەندین مەترسیان بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە بەتایبەت بۆ کۆئەندامی هەرس 

خواردنی گوڵەبەڕۆژە بە توێکڵەوە مەترسی و زیانی تەندروستی بۆ کۆئەندامی هەرس و جەستە هەیە، دیارترین مەترسییەکانی بریتیین لە:

گیرانی ڕێڕەوی هەرس و قۆڵۆن:

توێکڵی گوڵەبەڕۆژە لە ڕیشاڵی ڕەق پێکهاتووە کە لەلایەن گەدە و ڕێخۆشەوە هەرس ناکرێت. خواردنی بە ڕێژەیەکی زۆر یان بە بێ ئاگایی دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پارچە توێکڵەکان و دروستکردنی کتلەی ڕەق (فیکالۆما یان بەردی گەدەیی)، کە دەبێتە هۆی گیرانی ڕێخۆشە و ئازاری توندی سک.

بریندارکردنی سورێنچک و گەدە:

پارچە توێکڵە تیژ و وشکەکان لە کاتی قووتدندا دەکرێت بڕنە یان بریندارکردنی ناوپۆشی سورێنچک و گەدە دروست بکەن.

قەبزیی توند:

بەهۆی نەتوانینی هەرسکردنی توێکڵەکە، لەگەڵ تێکەڵبوونی لەگەڵ پاشماوەکانی تردا، دەبێتە هۆی قەبزییەکی قورس و زەحمەتی لە پاشڕۆدا.

کۆبوونەوەی گازات و ئاوسانی سک:

ڕێژەی بەرزی ڕیشاڵی ناسوتێنراو لە توێکڵەکەدا کارکردنی کۆئەندامی هەرس قورس دەکات و دەبێتە هۆی ئاوسان، غازات و ناڕەحەتییەکی زۆر لە سکدا.

ژەهراویبوون بە ماددە کیمیاییەکان:

لە کاتی کشتوکاڵکردندا، ڕەنگە بڕێک لە دەرمانی مێرووەکوژ یان پێکهاتەی کیمیایی لەسەر توێکڵی دەرەوەی دانەوێڵەکە بمێنێتەوە، کە بەهۆیەوە چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو جەستە زیانی دەبێت.

بۆیە هەمیشە باشتر و سەلامەتتر ئەوەیە کە گوڵەبەڕۆژە بە بێ توێکڵ بخورێت تاوەکو لەم کێشە تەندروستییانە بە دوور بن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە