چۆن چارەسەری هەستیاری دەکەیت لە وەرزی پاییزدا؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
پاییز تەنیا وەرزی دابەزینی پلەکانی گەرما و گۆڕانی رەنگی گەڵای دارەکان نییە، بەڵکو بۆ بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی تووندی پژمین، خوران و گیرانی لووت، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی وردە تۆی هەڵاڵەکان لە هەوادا.
هەستیاری بریتییە لە ئەنجامی هەڵە وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگری جەستە، ئەو کەسانەی هەستیاریان هەیە بەرگری جەستەیان کارلێک لەگەڵ ئەو ماددانەی دەوروبەر دەکات، وەکو گژوگیا و تۆز و خۆڵ، لەکۆی ١٠ کەس دوو کەس تووشدەبن.
بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی webmd، چەند رێنماییەک دەتوانیت نیشانەکانی هەستیاری لە کەمبکەیتەوە.
نیشانەکانی هەستیاری وەرزی پاییز، ئەمانەن:
- ئاو لێهاتن لە لووت.
- چاوت ئاو دەکات
- پژمین.
- کۆکە.
- خورانی چاو و لووت.
- دەرکەوتنی پەڵەی رەش لەژێر چاودا.
چۆن چارەسەری دەکەیت؟
یەکەم: کاتێک ماڵ بەجێدەهێڵیت دەمامک ببەستە.
دوەم: بۆ ماوەی پێنج خولەک هەڵمی ئاوی گەرم هەڵبمژە.
سێیەم: ڤاکسینی ئەنفلۆنزا بەکاربهێنە، کە لە هەندێک لە دەرمانخانەکان یان لای پزیشک دەستدەکەوێت.
چوارەم: زوو زوو دەستەکانت و روخسارت بشۆ بۆئەوەی تۆز و خۆڵ نەچێتە لوتتەوە.
پێنجەم: رۆژانە هەشت کاتژمێر بخەوە بۆئەوەی جەستەت بەرگری بەرامبەر ئەو نەخۆشییە پەیدابکات.
شەشەم: بایەخ بەو خواردنانە بدە کە سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.
حەوتەم: لەسەر جێگەی لۆکە بخەوە، بۆئەوەی لوتت تووشی هەستیاری نەبێت لە کاتی نوستن.
|