مەترسییەکی گەورەی جگەرەی ئەلیکترۆنی و کیسەی نیکۆتین ئاشکرا دەکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی دەریدەخات کە نیکۆتین، سەرباری شێوازی بەکارهێنانی (چ جگەرەی ئاسایی بێت، یان ئەلیکترۆنی و کیسەی نیکۆتین)، زیانێکی گەورە بە دڵ و لوولەکانی خوێن دەگەیەنێت
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکیی ناسراوی (Nature Reviews Cardiology) بڵاو کراوەتەوە، نیکۆتین بە هەموو جۆر و شێوازەکانییەوە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیانگەیاندن بە سیستەمی دڵ و لوولەکانی خوێن.
هەرچەندە بەرهەمە نوێکانی وەک جگەرەی ئەلیکترۆنی و کیسەی نیکۆتین دووکەڵ و پرۆسەی سووتان لانابەن، بەڵام هێشتا مەترسیدارن.
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن نیکۆتین لەڕێگەی دوو میکانیزمی سەرەکییەوە زیان بە لوولەکانی خوێن دەگەیەنێت؛ یەکەمیان تێکدانی شانەی ناوپۆشی لوولەکانی خوێن (ئەندۆسیلیۆم) کە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنڕێژەکان.
دووەمیان بەهۆی کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ماسوولکە نەرمەکانی بۆرییەکانی خوێن کە پرۆسەی کشانەوە و کرانەوەی دەمارەکان پەکدەخات، و دەبێتە هۆی ڕەقبوونی دەمارەکان، و مەیینی خوێن و بەرزبوونەوەی پەستان.
سەرەڕای ئەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە سەرەتادا وەک "بژاردەی کەمتر مەترسیدار" بۆ وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی دەناسێنرا، بەڵام داتاکان دەیسەلمێنن کە ئەم بەرهەمانە هێشتا لە ناوچەی مەترسیی دڵ و لوولەکانی خوێن دایە و لە دەرەوەی بازنەی زیانەکان نیین.
|