پرۆتین چ گرنگییەکی هەیە بۆ مرۆڤ؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  25 جار خوێنراوەتەوە

پرۆتین ماددەیەکی خۆراکی سەرەکی و بنچینەیی جەستەیە کە بۆ گەشە، چاککردنەوەی شانەکان، پاڵپشتی سیستمی بەرگری، ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان و گواستنەوەی ئۆکسجین لە خوێندا پێویستە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"BHF"، جەستەمان ڕۆژانە بۆ ڕاپەڕاندنی فرمانەکانی پێویستی بە پرۆتین هەیە.

گرنگترین فرمانەکانی پرۆتین بۆ جەستە ئەمانەن:

سەرەتا بۆ بونیاتنان و چاککردنەوە بەکاردێت، چونکە پێکهاتەی ماسولکە، پێست، ئێسک، قژ و نینۆکەکان دروست دەکات و خانە زیانلێکەوتووەکانی دوای وەرزش یان پێکان چاک دەکاتەوە.

دووەمیش بۆ پاراستنی سیستمی بەرگرییە، چونکە دژەتەنەکان کە شەڕی ڤایرۆس و هەوکردنەکان دەکەن لە پرۆتینی تایبەت دروستکراون.

سێیەم بۆ هەرسکردن و ڕێکخستنە، بە شێوەیەک کە نزیکەی نیوەی ئەو پرۆتینەی دەیخۆیت بۆ دروستکردنی ئەنزیمەکانی هەرس و ئەو هۆرمۆنانە بەکاردێت کە پڕۆسەکانی جەستە ڕێکدەخەن.

چوارەم بۆ گواستنەوەی ئۆکسجینە، چونکە خوێن خاوەنی پێکهاتەیەکی پرۆتینییە بە ناوی هیمۆگڵۆبین کە ئۆکسجین بۆ تەواوی جەستە دەگوازێتەوە.

پێنجەم بۆ تێربوون و کۆنتڕۆڵی کێشە، چونکە پرۆتین کاتی زیاتری دەوێت بۆ هۆشبونی بە بەراورد بە کاربۆهیدرات، ئەمەش وادەکات بۆ ماوەیەکی درێژتر هەست بە تێربوون بکەیت و یارمەتی ڕاگرتنی کێش دەدات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە