مەترسیی کەوگیریی پلاستیک و ستیل بۆ تەندروستی چین؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
توێژەرێکی بواری کیمیا رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی کەوگیری پلاستیک و ستیل مەترسیی گەورەی بۆ سەر تەندروستی هەیە و دەتوانن ببنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە، لە کاتێکدا کەوگیری دار بە سەلامەترین جۆر دادەنێت.
ئاوات عەلی، توێژەری بواری کیمیا لە سوێد، لەبارەی مەترسییەکانی کەوگیری پلاستیکەوە رایگەیاند، "لە دروستکردنی کەوگیری پلاستیکیدا کۆمەڵێک مادەی کیمیایی وەک پی فاس (PFAS) و بیسفینۆڵ بەکاردەهێنرێت کە مەترسیی گەورەی هەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە."
ئاوات عەلی، ئاماژەی بەوەکرد کەوگیری ستیلیش بێ مەترسی نییە و گوتی: "کەوگیری ستیل مەترسیدارە چونکە لە کڕۆم و نیکڵ دروستدەکرێت و دەبێتە هۆی شێرپەنجە و هەستەوەری."
لە بەرامبەردا، ئاوات عەلی کەوگیری دار وەک باشترین و سەلامەترین بەدیل دەستنیشان دەکات و دەڵێت: "کەوگیری دار لە هەموو جۆرەکانی دیکە سەلامەترە چونکە هیچ مادەیەکی کیمیایی تێدا بەکارناهێنرێت."
هاوکات ئاوات عەلی، رێنمایی دەدات کە دوای بەکارهێنان، کەوگیری دار بە تەڕی هەڵنەگیرێت، چونکە ئەگەری دروستبوونی کەڕووی هەیە، بۆیە باشتر وایە راستەوخۆ وشک بکرێتەوە.
|