چۆن لە کاتی هەورە بروسکە خۆمان بپارێزین؟

55   خولەک پێش ئێستا  40 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین؛ مەترسییەکانی هەورەبرووسکە زیاتر دەبن و چەند ڕێنماییەکی بەپێز بڵاودەکرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکات،کە بەهۆی گەرمبوونی زەوی لەم ماوەیەدا و نزیکبوونەوە لە وەرزی هاوین، ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکەی بەهێز و مەترسیدار زۆر زیاتر دەبێت. پێشبینی دەکرێت تاوەکو ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦، ناوبەناو شەپۆلی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی بەخوڕ بەردەوام بێت.

بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی کاتی ڕوودانی هەورەبرووسکە، ئەم ڕێنماییە گرنگانەی خوارەوە بڵاوکراونەتەوە کە پێویستە هەموان پابەندی بن:

چوونە ناو حەشارگەی ئارام: دەستبەجێ بچۆ ناو ژوورێک، ماڵێک یان ئۆتۆمبێلێکی سەقف داخراو. ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێلدا بوویت، بە چاوکراوەییەوە بمێنەرەوە و دەست لە بەشە ئاسن و گەیەنەرەکانی ناوەوەی مەدە.

دوورکەوتنەوە لە شوێنە بەرزەکان و درەخت: هەرگیز لەژێر درەختی تەنیا، ستوونی کارەبا، یان لە کاتی دەرەوە بووندا لەسەر لوتکەی شاخ و گردەکاندا نەمێنەرەوە.

پچڕاندنی کارەبا و بەکارنەهێنانی ئاو: لەناو ماڵدا لە کاتی برووسکەدا دەست لە ئاوی بەلۆعە (حەنەفی) مەدە و تەواوی ئامێرە کارەباییەکان لە وایەر و کارەبا بکەرەوە.

دوورکەوتنەوە لە دەرگا، پەنجەرە و کەرەستە کانزاییەکان:
لە دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵ دوورکەوەرەوە. ئەگەر لە دەرەوە بوویت، چەتر، مۆبایل و هەر کەرەستەیەکی کانزایی تر لە خۆت دووربخەرەوە.

شێوازی ڕاست لە دەشتاییدا: ئەگەر لە دەشتاییەکی کراوەدا بوویت و شوێنی حەوانەوە نەبوو، ڕامەکشێ و پاڵ مەکەوه‌؛ بەڵکو تەنها وەک تۆپێک خۆت کۆبکەرەوە و لەسەر پێ دانیشە (سەرت نزم بکەرەوە).


   ئەمانەش بخوێنەرەوە