چۆن بۆنی ناخۆشی دەم کەم دەکرێتەوە؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  4 جار خوێنراوەتەوە

کۆلێژێک لە ژاپۆن، هۆکاری سەرەکیی بۆنی ناخۆشی دەم لە بەیانیاندا دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەدەکات کەمبوونەوەی دەردانی لیکە لە کاتی خەوتندا رۆڵی هەیە لە بۆنی ناخۆشی دەم.
 
کۆلێژی ددانی نیگاتا لە ژاپۆن ئاشکرای دەکات کاتێک مرۆڤ دەخەوێت، بەرهەمهێنانی لیک کەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەکردنی جۆرێک بەکتریا، ئەم بەکتریایانە پاشماوەی خۆراک و پرۆتینەکانی نێو دەم شیدەکەنەوە و مادەیەک بەناوی "کبریتدی هایدرۆجینی" بەرهەمدەهێنن کە بۆنێکی ناخۆشی هەیە.
 
کەی مەترسیدارە؟
 
هەرچەندە بۆنی دەم لە بەیانیاندا ئاساییە و زۆرجار دوای ددان شوشتن نامێنێت، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی بەردەوام بوونی هەبوو لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ چەند کێشەیەکی تەندروستی، لەوانە:
 
نەخۆشییەکانی پووک: هەوکردنی پووک یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بۆنی ناخۆشی دەم.

کلۆربوونی ددان: بوونی کلۆری و بۆشایی لە ددانەکاندا دەبێتە شوێنی کۆبوونەوەی بەکتریا.

کێشەیەکی تەندروستیی: هەندێک نەخۆشی وەک شەکرە، نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلە، یان هەوکردنی جیوبەکان (سینوس) دەتوانن ببنە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم.
 
چۆن رێگری لێبکەین؟
 
1.  پاکوخاوێنیی دەم و ددان: شوشتنی ددانەکان بەلایەنی کەمەوە 2 جار لە رۆژێکدا، هەروەها بەکارهێنانی پەتکی ددان (dental floss) بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکان.

2.  پاککردنەوەی زمان: بەشێکی زۆری بەکتریاکان لەسەر رووی زمان کۆدەبنەوە، بۆیە پاککردنەوەی زمان بە فڵچە یان ئامرازی تایبەت گرنگە.

3.خواردنەوەی ئاوی پێویست: خواردنەوەی ئاو یارمەتیی شێدارکردنەوەی دەم و کەمکردنەوەی بەکتریا دەدات.

4.سەردانی پزیشکی ددان: پشکنینی خولی و بەردەوام لای پزیشکی ددان یارمەتیدەرە بۆ زوو دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەک.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە