پەیوەندی نێوان خوێن بەربوونی لووت و فشاری خوێن چییە؟

3   کاتژمێر پێش ئێستا  13 جار خوێنراوەتەوە

وا بڵاوبۆتەوه‌، هەر کەسێک خوێنی لووتی بەرببێت ئەوا هۆكاره‌كه‌ی‌ بەرزبوونەوەی فشاری خوێنە، واتە زەختی بەرزە، دكتۆر زانیار پزیشکی پسپۆڕی هەناوی ده‌ڵێت" ئەم شتە ئەسڵ و ئەساسی نییە".

ڕاستی بابەتەکە بەم شێوەیە کە دکتۆر زانیار باسی دەکات..

دكتۆر زانیار ده‌ڵێت" ڕاستە ئەم حاڵەتە لەو کەسانەدا زیاترە کە نەخۆشی زەختیان هەیە بە حوکمی ئەوەی نەخۆشەکانی زەخت بۆرییەکانی خوێنیان لە ژێر فشاردایە و تەنکن و زووتر دەتەقێن، بەڵام خوێن بەربوونەکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی نییە بە بەرزی زەختەکەوە، ئەسڵەن نەخۆشەکە کاتێک دەبینێت خوێنی لووتی بەربووە دەترسێت و ئەمەیان وا دەکات زەختی بەرزبێتەوە.بۆیە کە دەچێتە لای کەسێک زەختی دەگرێت، زۆربەی کات بەرز دەبێت.دەبێت پزیشکەکە وکارمەندەکان هەوڵی چارەسەری خوێن بەربوونەکە بدەن نەک سەرقاڵی دابەزاندنی زەختەکە."

ئێستا روونە ئەمە هەڵەیە، بەڵام لای ئێمە تەنانەت گەشتۆتە ئەوەی نەخۆشە بەستەزمانەکە و کەس و کارەکەی پێیان خۆشە کە خوێنی لووتی بەربووە و وایان تێ گەیاندوون کە ئه‌گەر بهاتایە و خوێنی لووتی بەرنەبووایە ئەوا ئەو دەمارە لە شوێنێکی دیکەدا دەتەقی و دەیکرد بە جەڵتەی دەماخ.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە