کەی پێویستە پشکنینی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی بكەیت؟
7 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
پشکنینی هۆرمۆنی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی یەکێکە لە پشکنینە گرنگەکان و نابێت پشتگوێ بخرێت، بەو پێیەی ئەم نەخۆشییە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان و پیویستە بە زوویی نەخۆش پیی بزانێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
دکتۆر هێمن محەمەد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ باس لەو نیشانانە دەکات کە ئاماژەن بۆ پێویستی ئەنجامدانی ئەم پشکنینە، ئەوانیش بریتین لە :
1- زیادبوون یان دابەزینی کێشی لەش بە شێوەیەکی نائاسایی.
2- هەستكردن به سەرمابوون و گەرمابوون بە شێوەیەکی نائاسایی.
3- بێهێزی و ماندووبونی نائاسایی.
4- هەڵوەرینی قژ.
5- ناڕێکی لێدانی دڵ.
|