‌کەی پێویستە پشکنینی چەورییەکان ئەنجام بدرێت؟

16   کاتژمێر پێش ئێستا  76 جار خوێنراوەتەوە

پشکنینی چەوری خوێن یەکێکە لە پشکنینە گرنگەکان و پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن لە ئەنجامدانی پێشوەختەی بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستی خۆیان و کەمبوونەوەی ئەگەری دووچاربوون بە ماکە خراپەکانی.

* پیاوان: لە تەمەنی 35 ساڵی، پاشان هەموو 5 ساڵ جارێک.

* ژنان: لە تەمەنی 45 ساڵی، پاشان هەموو 5 ساڵ جارێک.

بۆ ئەوانەی فاکتەری مەترسییان هەیە (وەک):

1- مێژووی خێزانی نەخۆشی دڵ.
2- شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، قەڵەوی.
3- جگەرەکێشان.
4- نیشانەکانی نەخۆشی دڵ.
5- کێشەی گورچیلە یان غودەی دەرەقی.

* پێویستە زووتر پشکنینەکە بکرێت و بە بەردەوامی دووبارە بکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایی پزیشک.

* بۆ ئەنجامدانی ئەم پشکنینە باشتر وایە  چارەخواز 10 بۆ 12 سەعات نانی نەخواردبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە