کاریگەرییەكانی خواردنەوە کحولییەکان لەسەر جگەر چییە؟
21 کاتژمێر پێش ئێستا
394 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک و غودە دەڵێت، کحول کاریگەرییەکی خراپ و زیانبەخشی لەسەر جگەر هەیە، بەتایبەتی لەکاتی بەکارهێنانی درێژخایەن یان زۆر.
د.ھاوار نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس و نازوور لە نووسینێكدا ئاماژە بە کاریگەرییەكانی خواردنەوە کهولییەکان لەسەر جگەر دەكات.
دەقی نووسینەكەی :-
کحول کاریگەرییەکی خراپ و زیانبەخشی لەسەر جگەر هەیە، بەتایبەتی لەکاتی بەکارهێنانی درێژخایەن یان زۆر.
چەوری جگەر (Steatosis) – قۆناغی سەرەتایی
کۆبوونەوەی چەوری لە خانەکانی جگەردا.
زۆرجار هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی ماندوێتی یان ناڕەحەتی.
لەگەڵ وازهێنان لە کحول جگەر دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی.
هەوکردنی جگەری کهولی – قۆناغی هەوکردن
جگەر تووشی هەوکردن و ئاوسان دەبێت.
دەتوانێت ببێتە هۆی:
زەردوویی (زەردی پێست/چاو)
ئازاری سک
ڕشانەوە
تا
بەردەوام بوون لە خواردنەوە خراپتری دەکات؛ وەستان لەوانەیە ڕێگە بدات بە چاکبوونەوە.
ڕیشاڵبوونی جگەر – درووستبوونی پەڵە
دووبارەبوونەوەی تێکچوونی جگەر دەبێتە هۆی درووستبوونی پەڵە.
شانەکانی پەڵە جێگەی خانە تەندروستەکان دەگرێتەوە، ڕێگری لە ڕۆیشتنی خوێن و کارکردنی جگەر دەکات.
ئەم قۆناغە هێشتا بەشێکی دەگەڕێتەوە بە چارەسەری پێشوەختە.
نەخۆشی بەمۆم بوونی جگەر –(قۆناغی کۆتایی)
نیشانەکانی بریتین لە:
ماندوێتی، لاوازی
ئاوسانی قاچ/سک
خوێنبەربوون
شێرپەنجەی جگەر
نەخۆشی بەمۆم بوونی جگەر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی خانەکانی جگەر زیاد دەکات کە شێرپەنجەیەکی کوشندەیە لە جگەردا.
|