کاریگەریی دانانی سەهۆڵ لەسەر پێست چییە؟
5 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆری پێست و جوانکاری دەڵێت، دانانی سەهۆڵ لەسەر پێست چەندین سوودی هەیە لەوانەش ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێست زیاد دەکات و زۆر یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری هەڵئاوسانی کیسی ژێر چاو.
دکتۆر سامی وەلی پسپۆری پێست و جوانکاری لە نووسینێكدا لەبارەی کاریگەری دانانی سەهۆڵ لەسەر پێست ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەقەكەی بەمجۆرەیە:-
ئایا دەزانی بەفر دەتوانێت یارمەتی پێستت بدات لە ڕێگای:-
سووربوونەوە و ئاوسانی زیپکە وە خورانیش کەمدەکاتەوە.
پێست توند دەکاتەوە و کونیلە گەورەبووەکان بۆ ماوەیەکی کاتی بچووک دەکاتەوە.
ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێست زیاد دەکات.
زۆر یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری هەڵئاوسانی کیسی ژێر چاو.
ئاگاداربە پێش دانانی سەهۆڵ بە قوماش بیپێچەرەوە بۆ ئەوەی ڕوشان درووست نەبێت وە زیاد بەکارهێنانی زیان بە پێستی هەستیار دەگەیەنێت.
|