ئیسرائیل دیمەشق و چەند شار و ناوچەیەکی سووریا بۆردوومان دەکات

14   کاتژمێر پێش ئێستا  123 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل چوار ئامانجی لە پایتەختی سووریا کردوونەتە ئامانج و دەنگی چەندین تەقینەوە بیستران، هاوکات بۆردوومانی چەند شار و ناوچەیەکی دیکەیشی کردووە.
 
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، لە شوێنی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق و حەما ئاگر دەبیندرێت و دووکەڵ بەرزدەبێتەوە. دڵخواز محەممەد، پەیامنێری رووداو لە دیمەشق ئاماژەی بەوە کرد، "فڕۆکەکان بەسەر سەرمدا رۆشتوون و گوێبیستی چەندین تەقینەوە بووم."
 
هاوکات هەر ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە حەما، دەرعا، لازقیە، قونەیترە و چەند ناوچەیەکی دیکەی سووریا سووریا بۆردوومان کردووە.

شەوی رابردوو، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکان شوێنێکیان لەنزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا بۆردوومان کردووە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە