لە موسڵ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتان

4   کاتژمێر پێش ئێستا  8 جار خوێنراوەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە گۆڕەپانێکی بارهەڵگرەکان لە شاری موسڵ کەوتەوە. سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتاون.
 
ئاگر لە گۆڕەپانی بارهەڵگرەکان لە ناوچەی پیشەسازی لە بەری چەپی شاری موسڵ کەوتووەتەوە. 
 
محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە میدیاکانی راگەیاند، "سەرەتای ئاگرەکە لەوە دروستبووە، ستوونێکی کارەبا بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کەوتووە و شۆرتی کارەبای دروست کردووە، ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە".
 
وتیشی، تانکەرێکی سووتەمەنی لە شوێنەکە بووە، ئەویش ئاگری گرتووە و دەنگێکی گەورەی دروستکردووە، ئاگرەکەی گەورەتر کردووە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتان.
 
محەممەد جاسم کاکەیی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە تا درەنگانێک بەردەوام بووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە و دوای ماوەیەک کۆنتڕۆڵکرا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە