كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) هەڵگیرا
22 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) نەکراو نه‌یتوانی ڕێژه‌یی یاسایی ته‌واوبكات، له ئێستادا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری ٧ڕۆژ له سلێمانی ڕایگه‌یاند، كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) كۆتایی پێهێنرا به‌هۆی ته‌واونه‌بونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی كۆنفرانس كه ده‌بو لانیكه‌م 1065 كه‌س له ئه‌ندامان به‌شداری بكه‌ن، دواتریش ئه‌ندامانی كۆمسیۆن و نوێنه‌ری پارێزگاری سلێمانی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ شوێنی كۆنفرانسه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
رۆڤان سەروەت وتەبێژی کۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كوردسات) بە میدیاکانی ڕاگه‌یاند، كۆنفرانسی ئه‌مڕۆ له‌ژێر چاودێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چو، وابڕیاره 1065 كه‌س ڕێژه‌یی یاسایی ته‌واوبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی مردو یان كه‌سانی دیكه‌یان تێدایه چونه‌ته حزبه‌كانی دیكه‌وه چونكه لیسته‌كه كۆنه، چاوه‌ڕوانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
له كۆتایی ساڵی ڕابردوه‌وه ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی گۆڕان سه‌ریهه‌ڵداوه و گۆڕانی (كوردسات) كه دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ گۆڕانی (گرده‌كه) كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی له‌خۆده‌گرێت و له‌لایه‌ن چیا نه‌وشیروان مسته‌فاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێكیان سه‌ركه‌وتو نه‌بون له به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی.
|