مه‌زڵوم عەبدی له قامیشلۆوه: ده‌بێت مافی كورد له سوریا جێگیر بكرێت
23 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
مه‌زڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له كۆنفرانسی یه‌كێتی و یه‌كگرتویی كورد له سوریا له قامیشلۆ ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی 14 ساڵه له شه‌ڕداین بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مان و شه‌ڕی دژوارمان ئه‌نجامدا و زیاتر له 13 هه‌زار شه‌هید و 30 هه‌زار بریندارمان هه‌یه، ده‌شڵێت، "ئه‌م كۆنفرانسه بۆ دابه‌شكردنی سوریا نیه و به‌ڵكو داوا ده‌كه‌ین و ده‌بێت مافی كورد له سوریا جێگیر بكرێت".
مه‌زڵوم عەبدی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتاری کردنەوەی کۆنفرانسی یەکگرتویی کورد له قامیشلۆ، ڕایگه‌یاند، "هەڵوێستی یەکگرتوی کورد بە مانای دابەشکردنی سوریا نییە؛ بە پێچەوانەوە یەکێتی خۆی بەهێزتر دەکات، کوردەکان بۆ یەکڕیزی خاکی سوریا خەباتیان کردوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ماوه‌ی 14 ساڵه له شه‌ڕداین بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌مان و شه‌ڕی دژوارمان ئه‌نجامدا و زیاتر له 13 هه‌زار شه‌هید و 30 هه‌زار بریندارمان هه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد، "دەبێت مافەکانی کورد دەستەبەر بکرێت و ئەوەش داواکاری بنەڕەتی ئێمەیە"، جەختیشی کردەوە کە "یەکگرتویی کورد یەکڕیزی سوریایە، هێزی کوردیش هێزی سوریایە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هەوڵەکانی یەکگرتویی کورد ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، سوریای نوێ پێویستی بە دەستورێکی لامەرکەزی هەیە کە هەمو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت".
مه‌زڵوم عەبدی وتیشی، "ئەرکی ئێمە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەیە کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەست هاتون و پێشخستنی هەمەجۆریی و مافی هەمو پێکهاتەکانە".
|