ئەحمەد شه‌رع په‌یامێك بۆ دۆناڵد تره‌مپ ده‌نێرێت
6 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
كۆری میڵز سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌كان و ئاشتی نێوان سوریا و ئیسرائیل گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا ئه‌نجامداوه و په‌یامێكیش ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كراوه.
كۆری میڵز له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، په‌یامێكی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌گه‌یه‌نێته دۆناڵد تره‌مپ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بخاته‌ڕو.
وتیشی، "هه‌فته‌ی ڕابردو به ئه‌ركێكی نافه‌رمی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ئه‌مریكییه سورییه كاریگه‌ره‌كانه‌وه ڕێكخرابو، گه‌شتێكی بۆ دیمه‌شق كردوه، "به‌نیازه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مایك واڵتز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له ئه‌نجامی دانوستانه‌كان ئاگادار بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع دانیشتوه، "ئه‌مریكا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات چی ڕوبدات پێش ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ بیر له سوككردن یان هه‌ڵگرتنی سزاكان بكاته‌وه كه هه‌ركه‌سێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ده‌كاته ئامانج جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
حكومه‌تی نوێی سوریا هه‌وڵده‌دات ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له سه‌رده‌می ئه‌سه‌ددا سه‌پێنرابو هه‌ڵبگرێت، به مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری سوریا، كه به‌هۆی ململانێیه‌كه‌وه كه له ساڵی 2011 به ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نگری دیموكراسی ده‌ستیپێكرد، زه‌برێكی زۆری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مریكا له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ به‌شێك له سزاكانی سوككرد بۆ ئاسانكاری بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به "خزمه‌تگوزارییه گرنگه‌كان"، به‌ڵام به‌رپرسان ڕایانگه‌یاندوه چاوه‌ڕێی بینینی پێشكه‌وتن ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی فراوانتر بنێن، به‌تایبه‌تی له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر .
|