بافڵ تاڵەبانی لە رۆژی شەهیدانی یەکێتی بەڵێنێک بە خەڵک دەدات

2   کاتژمێر پێش ئێستا  163 جار خوێنراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆى یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت بەڵێن دەدەین خزمەتی باشتری گەلەکەمان بکەین

دەقى پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:

ئەمڕۆ بە شانازی و سەربەرزییەکی زۆرەوە یادی رۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە و لەبەردەم کێلی بەرزی نەمریاندا، وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازەکەیانەوە دووپات دەکەینەوە.

بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە رۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت. یەکێتی هێزێکە کە لە سەختترین رۆژگارەکاندا لە ناو کوردستاندا مەشخەڵی خەباتی بە هەڵکراوی هێشتەوە و لە سەنگەری بەرگری و فیداکاریدا مایەوە.

لەبەردەم گەورەیی شەهیدانمان و کەسوکارە سەربەرزەکانیاندا بەڵێن دەدەین، چۆن دوێنێ بە خوێن بەرگریمان کرد، ئەمڕۆش بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان دەکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


   ئەمانەش بخوێنەرەوە