بەغدا نەختنیەی کەمەو لە بری پارە نەوت ڕادەستی تورکیا دەکات

1     کاتژمێر پێش ئێستا  72 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا و ئەنقەرە نزیکن لە ڕێکەوتن، لەسەر ئەوەی عێراق نەوت بداتە تورکیا، لە بەرانبەر تورکیا ڕێگای گەشەپێدان دروست بکات، ئەمەش بەهۆکاری نەبوونی پارەی نەختینە لە عێراق.

پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تێچووەکەی بە 17 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و بە درێژایی هەزار و 200 کیلۆمەتر بەندەری فاو لە بەسرە بە سنوورەکانی تورکیاوە دەبەستێتەوە، بڕیارە سەرەتای ساڵی 2027 بەردی بناغەی پرۆژەکە دابنرێت و بە سێ قۆناغ تەواو بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی تورکیا و عێراق کار لەسەر دروستکردنی سندووقێکی دارایی و هەژمارێکی هاوبەش لە بانکێکی تورکیا دەکەن، تا لە ڕێگەیەوە شایستە داراییەکانی کۆمپانیا جێبەجێکارەکان بە نەوتی خاو بدرێتەوە.

لە بەرامبەردا، شارەزایانی ئابووری بە هەمان ماڵپەڕیان ڕاگەیاندووە، هەرچەندە ئەم هەنگاوە گوشاری سەر نەختینەی عێراق کەمدەکاتەوە، بەڵام گەرەنتی تەواوکردنی پرۆژەکە ناکات.

شارەزایان جەخت دەکەنەوە، سەرکەوتنی پرۆژەکە پەیوەستە بە تەواوکردنی ڕێکارە هونەرییەکان، بابەتە یاساییەکان و دیاریکردنی وردەکارییەکانی نرخی ئەو نەوتەی عێراق بە کۆمپانیاکان دەدرێت. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە