پڕۆژەیەكی گرنگی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
11 خولەک پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: بە گوژمەی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلار گرێبەستێك بۆ دروستكردنی باڵەخانەی نوێ و دابینكردنی ئامێری سەردەمیانەی شتنی گورچیلە لە سلێمانی ئیمزا كرا و هەمان گرێبەست لە شارەكانی هەولێرو كەركوكیش جێبەجێ دەكرێت.
د. رێكەوت حەمەڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، بە ٧ڕۆژی راگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە گرێبەستێك بەبڕی زیاتر لە 13 ملێون دۆلار بۆ باڵەخانەی نوێ و 80 ئامێری سەردەمیانەی شتنی گورچیلە لە ناوچەی قڕگە لە شاری سلێمانی ئیمزا كراوە و لە نزیكترین كاتدا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
راشیگەیاند: ئەم هەنگاوە تاڕادەیەكی باش كێشەی كەمی ئامێر و جێگای گورچیلە شتن چارەسەر دەكات و هەمان گرێبەست لە هەولێر و كەركوكیش جێبەجێ دەكرێت.
|