لە گوندێکی سەیدسادق "شەش ئەندامی خێزانێک کوژران"
6 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
درەنگانی ئەمشەو لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەید سادق ڕووادوێکی تەقەکردن ڕوویدا کە تێیدا شەش ئەندامی یەک خێزان بە گوللـە کوژران.
پەیامنێری ٧ڕۆژ لەو ناوچەیە رایگەیاند "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، لەنێو خێزانەکە دا بووەتە شەڕ و ئەو کوشتارەی لێ کەوتووەتەوە، ئەوەی تائێستا دەیزانین ئەوەیە؛ کوڕێکی ئەو خێزانە کە لەدەرەوەی ماڵەکەو تەنانەت دەوترێت لەدەرەوەی گوندەکەش بووە دوای گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوە."
هەروەها ئەوەشی وت"تەرمەکان بردراونەتە نەخۆشخانەی سەیدسادق و لەوێوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گوازراونەتەوەو، 6 کەسن کە بە گوللـە کوژراون."
بەپێی وتەی کەسوکاری خێزانەکە بۆ ٧ڕۆژ "کوڕێکی ئەو ماڵە کە لە ئەورووپا ژیاوە، دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، دەبێتە کێشەیان و خێزانەکەی دەکوژێت، پاشان خۆشی دەکوژێت."
رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە، کە باوکی خێزانەکە "نەخۆش بووە و نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و لە ماڵەوە لەسەر جێگە بووە."
لە چەند ڕۆژی رابردووشدا ڕووداوێکی هاوشێوە لە شاری هەولێر ڕوویدا کە پزیشکێک چوویە سەر ماڵی خەزورانی و چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتر لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
|