" هیچ کەسێک برامان نیە و برایەتی گەلان کارێکی ئاسان نیە"
56 خولەک پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت ئەگەر پشت بە بەغداد ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق و هەموو رۆژێك بچین بۆلایان و لیستەكانیان بۆ بەرین
محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، لە وتەیەكدا لە دیداری گوڵەخانە رایگەیاند بودجەی كوردستانیان لە 17% كەكردووەتەوە بۆ 13% رەنگە ساڵی داهاتوو بیكەن بە 6% كە بەشی شەش مانگی خەڵكی كوردستان دەكات
بەشێک لە قسەکانی محەمەد حاجی مەحمود:
🔹هەمواركردنەوەی دەستورى عێراق دژی خەڵكی كوردستانەو هیوادارم هەموومان پێكەوە دژی بوەستینەوە
🔹یەكێك لە خاڵەكانی دیدارەكە، قسەكردنە لەسەر كەمكردنەوەی بودجەی كوردستان لە سەدا 17 بۆ 14و بۆ 13 و رەنگە لە 2027 بیكەن بە 6% كە بەشی شەش مانگی هەموو خەڵكی كوردستان بكات.
🔹دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە بدۆزنەوە، چونكە بەغداد رۆژ بە رۆژ هەوڵی بچوكردنەوەی كوردستان دەدات.
🔹پێكەوە كاركردنی گەلان كارێكە باشە، بەڵام من پێموانیيە هیچ كەسێك برامان بێت، برایەتی گەلان كارێكی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانین پێكەوە كاربكەین، برا براكەی كیمیاباران ناكات.
🔹تائێستا هیچ كوردێك پێشنیازی دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی نەكردووە، كە باڵانسی هێز رادەگرێت، بۆ نمونە بەسرەو هەڵەبجە یەكی دوو نوێنەریان دەبێت لە ئەنجومەنەكەدا.
🔹ئەگەر پشت بە بەغداد ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق و هەموو رۆژێك بچین بۆلایان و لیستەكانیان بۆ بەرین.
🔹بەڵام ئەگەر پشت بەخۆمان ببەستین، رەنگە ئێمە دەریامان نەبێت و نەوتەكەمان راگیرابێت و پیشەسازی گەورەمان پێنەكرێت، بەڵام لە بواری كشتوكاڵدا دەتوانین هەموو ئەو بۆشاییانە پڕبكەینەوە.
🔹هەوڵدەدرێت دەستكاری دەستور بكرێت، دەستكاریكردنی دەستور دژی خەڵكی كوردستانە، هیوادارم كورد یەكگرتوو بێت و پپێكەوە دژی بوەستنەوە.
🔹بۆ تائێستا ئەوە دوو ساڵ و چەند رۆژێكە پەرلەمانی كوردستان كارا نەكراوەتەوە، ئێمە هێندەی ئەمریكاو ئێران كێشەمان نییەو داشدەنیشن پێكەوە.
|