قوباد تاڵەبانی: پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بووە و گەشبینین
5 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌كانی ئیتاڵیا و ئوسترالیا رایگه‌یاند، لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست بوه و له دواین كۆبونه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ره‌شنوسی دیدگای هاوبه‌ش بۆ حكومڕانی له هه‌رێم رێككه‌وتون و ده‌شڵێت، "پارتی و یه‌كێتی هاوڕان كه به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت پێویسته حكومه‌تێكی به‌هێز و كارا و یه‌كگرتو پێبكبهێنرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له نیكۆلۆ فۆنتایا، باڵیۆزی ئیتاڵیا، گلێن مایلز باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق كۆبوه‌وه و له هه‌ردو كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دواین به‌ره‌وپێشچونه‌كانی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كرا.
له هه‌ردو كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌چون، قوباد تاڵه‌بانی رونیكرده‌وه، لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دروست بوه و له دواین كۆبونه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ره‌شنوسی دیدگای هاوبه‌ش بۆ حكومڕانی له هه‌رێم رێككه‌وتون.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، به‌پێی ئه‌م دۆخه ئه‌رێنیه‌ی دروست بوه، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێراتر بوه و گه‌شبینین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم پێكبهێنرێت.
\جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ردو لایه‌نی پارتی و یه‌كێتی هاوڕان كه به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت و هه‌روه‌ها بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان، پێویسته حكومه‌تێكی به‌هێز و كارا و یه‌كگرتو پێبكبهێنرێت.
قوباد تاڵه‌بانی سوپاسی هه‌ردو وڵاتی ئیتاڵیا و ئوسترالیای كرد له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆردا و داوایكرد، به‌وپێیه‌ی هێشتا تیرۆر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، هه‌ردو وڵات به‌رده‌وامبن له هاوكارییه‌كانیان.
|