ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ئاشکرا بوو
4 کاتژمێر پێش ئێستا
824 جار خوێنراوەتەوە
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکاوە ناوەڕۆکی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئایەتوڵڵا عەلی خامنەییی ئاشکرادەکات و دەڵێت نامەکەی ترەمپ زۆر توند بووەو چەند مانگێک مۆڵەتی بۆ داناوە.
ئاکسیوس لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکان:
لە نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ماوەی دوو مانگ دیاری کراوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێی ئەتۆمی.
ناوەڕۆکی نامەکەی ترامپ بۆ خامنەیی توند بووەو تێیدا پێشنیاری دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی کردووە و هۆشداری داوە بە ئێران لە دەرئەنجامەکانی ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیارە.
کۆشکی سپی پێش ناردنی نامەکە بۆ ئێران، ئیسرائیل و سعودیە و ئیماراتی لە ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ بۆ خامنەیی ئاگادار کردۆتەوە.
|