پێدانی دۆلاری گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

37   خولەک پێش ئێستا  15 جار خوێنراوەتەوە

پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندیی دەستپێدەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی کوردستان نووسراوی بۆ بەغدا کردووە.

ئێستا لە هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق پێدانی دۆلار بە کاش بە گەشتیاران هەیە، لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش ماوەیەک هەبوو بەڵام دواتر ڕاگیرا چەند ڕۆژێکە بانکی ناوەندیی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر دابینکردنی دۆلار بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، بەڵام مەرجی ئەوەی هەبووە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی گەرەنتیی پاراستن و شێوازی دابەشکردنی پارەکە بدات، دوای گەیشتنی نووسراوەكەی وەزارەتی گواستنەوەش، بانکی ناوەندی ئیمزای دەکات و ئیتر دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

لە نوێترین هەنگاودا حکومەتی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە، کۆمپانیاکەشی دیاری کردووە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان نووسراوەکەی کردووە، تیایا دەڵێت، هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی، کۆمپانیای ئەتڵەسیان دیاریکردووە تا وەک نووسینگەی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران، لەناو هەردوو فڕۆکەخانەکەدا کار بکات.

پێشتر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران دەدرا، بەڵام ئێستا بۆتە 152 هەزار. کاتێک گەشتیارێک دەیەوێت گەشت بکات، دوای وەرگرتنی ڤیزا و بڕینی تیکتی فڕۆکە و هۆتێل، لە یەکێک لەو نووسینگانەی دیاریکراون سەرە دەگریت بۆ ئەوەی 20 وەرەقە وەربگریت، دەچیت لەوێ سێ ملیۆن و 40 هەزار دینار دەدەیت، ئینجا چەکی 20 وەرەقەت پێدەدەن، دواتر کە چوویتە ناو فڕۆکەخانە، لەوێ پێش ئەوەی سواری فڕۆکە بیت نووسینگەیەک هەیە، چەکەکەیان پێدەدەیت ئەوانیش 20 وەرەقەت دەدەنێ.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە